دادگایەک لە لەندەن تەلەفزیۆنی ئینگلیسی زمانی رژێمی ئاخوندی بەناوی پرێس. تی. وی بە تۆمەتی بوختان بە ئەندامێکی پارلەمانی بریتانیا بە 338 هەزار پۆند سزا دا
بەپێی راپۆرتی "تلگراف" 15ی بانەمەڕی 96 دادگایەک لە لەندەن تەلەفزیۆنی ئینگلیسی زمانی رژێمی ئاخوندی بەناوی پرێس. تی. وی بە تۆمەتی بوختان بە ئەندامێکی پارلەمانی بریتانیا بە 338 هەزار پۆند سزا دا.
ئەو تەلەفزیۆنەی رژێم مانگی گەلاوێژی 1395 لە راپۆرتێکدا نەدیم زەهاوی نوێنەری کورد و ئەندامی پارتی محافزەکاری بریتانیای بە سات و سەودا لەگەڵ داعش تۆمەتبار کردبوو.
لە حوکمی دادگادا هاتووە: دەقی راپۆرتی خەرمانانی ساڵی رابردوو لە ماڵپەری ئینگلیسی زمانی پرێس تی وی لابرا بەڵام پێش ئەوە لەلایەن راگەیێنەکانی دیکەوە کرابووە سەرچاوەو بڵاو کرایەوە.
بە پێی نووسینی رۆژنامە تێلەگراف، پرێس تی وی لە بەرامبەر ئەو تۆمەتەدا هیچ دیفاعێ:ی نەکردوە.
ئەوە یەکەم داوا دژ بە پرێس تی وی نیە لە ئینگلیس. پێشتر و لە مانگی بەفرانباری ساڵی 1390یش "ئافکام" ناوەندی چاودێری بەسەر راگەیێنەکانی بریتانیا، ئیجازەی کاری پرێس تی وی لەو وەڵاتەی هەڵوەشاندەوە.