هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گـــەنــدەڵـــی حــکـوومەت و داڕمـــانی ئــــابــــووریـــی

گـــەنــدەڵـــی حــکـوومەت و داڕمـــانی ئــــابــــووریـــی
ب.ر

لەکاتێکدا کە لەدوای رێکەوتننامەی 14ی ژوئیەی نیوان وەڵاتانی 1+5 و رژیمی ئاخوندی خەڵک چاوەروانی کرانەوە و باش بوونی دۆخی ئابووری بە گشتی دەکرد، بەڵگەکان باس لە خەراپتر بوونی دۆخی ئابووری و پەرەسەندنی کێشە ئابوورییەکان دەکات. لە رۆژانی رابردوو لە زمانی خودی بەرپرسانی رژیم  و لە زمان 4 وەزیر و لەوان وەزیرەکانی ئابووری و پیشەسازیی باس لە داڕمانی ئابووری ئەو رژیمە و خەراپتر بوونی دۆخی ئابووری دەکرێ‌. لەنامەکەی ئەو 4 وەزیرە دا هاتووە کە لەماوەی 19 مانگی رابردوو بازاری سەرمایە 42 لەسەد دارووخاوە و مس و پۆڵا بە ریز 53% و 31 % کەمی کردووە. قازانجی بانکەکان بە رێژەیێک دابەزییوە کە تا 5 ساڵی تر چاوەروانی بۆ چاکبوونەوەی ئەو دۆخە حەستەمە و پیشەسازی ماشین دروست کردنی لەبەرەبەری داخراندایە، بە جۆرێک کە عەنباری بەرهەمەکانی ماشین گەیشتۆتە  زیاتر لە100 هەزار ماشین. بابەتێکی تر کە لە نامەکەی وەزیرانی رژیم باسی لێوە کراوە بابەتی سیاسەتی ناهەماهەنگ لە نێو دام و دەزگای نێوخۆی وەڵاتە کە ئاماژەیە بە دەسەڵاتی بێ ئەملا و ئەو لای دەفتەری خامنەیی و سپای پاسداران بەسەر بەشێکی بەرچاو لە ئابووری ئێران کە بە هۆیەوە دەسەڵاتی تەواوی لە کاروباری ئابووری 

لە کابینەی روحانی  سەندۆتەوە. هەروەها سەبارەت بە هاتنی کۆمپانیا دەرەوەییەکان بۆ بازاری ئێران نیگەرانی دەربڕدراوە و ئەوە بە زیانی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی زاندراوە. ئەوان نووسیویانە کە سەرمایەی دەرەکی نەتەنیا برینەکان سارێژ ناکات بەڵکو بە توندی قەیرانەکان پەرە پێدەدات. بە پێی ووتەی وەزیرەکانی کابینەی رۆحانی رێکەوتننامە ناوکەییەکە بۆتە هۆی  دابەزینی داواکاریی لە بازار بە هۆی چاوەروانی بۆ کەمبوونەوەی نرخی کاڵاکان و ئەو مەترسیە بوونی هەیە کە بازاری بورسی تاران لە داهاتووێکی نزیک دا لە نێوان 1000 تا 1500 یەکە دابەزێ‌. بە ووتەی کارناسێکی ئابووری رژیم  ئابووری ئێران وەک نەخۆشێک وایە کە بە جۆرها ژەهری پێکهاتوو لە سیاسەتە هەڵەکانی ئابووری پیس بووبێ و هاندەر و بڕوای بە دکتۆری خۆی واتە نیزامی دەسەڵاتدار نەمابێ.  

ئەو دۆخە کارەساتبارە و دان پێدانان و وریایی دانی لە لایەن بەشێک لە مۆرەکانی ئەو نیزامە لە کاتێکدایە کە هاوکات دەنگ و باسی دزی و تاڵانی میلیاردی لە لایەن دەسەڵاتدارانی رژیمەوە لە سەردێری هەواڵەکاندایە. بەرێوەبردنی دادگایی بابەکی زەنجانی کە دیمەنێکی تر لە ئاشکرابوونی گەندەڵی حکوومەتی و تێکگیرانی باڵەکانی رژیم لەپێوەند بە دزی مالی گشتیە، نمونەگەلێک لە بە تاڵان بردنە میلیارد دۆلارییەکانی پوڵی فرۆشتنی نەوت لە لایەن دەست و پێوەندەکانی رژیم ئاشکرا دەکات و رۆژنامەی حکوومەتی ریسالەتیش ئاشکرای دەکات:  5 شیرکەتی سەر بە رێکخراوی وزەی ناوکەیی بە میلیارد دۆلار لە بووجەی گشتیان بۆ تەرخان کراوە، ئوکسیدەکردنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی زەرەری نزیک بە 18 میلیارد دۆلارمان لێدەدات.  لە لایێکی ترەوە ئاشکرا کردنی ئەو گەندەڵی و تاڵان و بروویانە لە لایەن باڵی رۆحانی کێشە سیاسیەکان لە نێو باڵەکانیشی پەرە پێداوە و لە بەرانبەر ئەو ئاشکراکردنەی دزییەکانی باڵی خامنەیی و سپای پاسداران لە لایەن 4 وەزیری کابینەی رۆحانی  رۆژنامەی سپای پاسداران سەبارەت بە قەیرانی ئابووری نووسی:  بە راستی ئەگەر دەوڵەت تیمێکی یەکگرتووی ئابووری هەبووایە و قەرارە لە دوای تێپەرین لە دابەزین و ئامادەبوون بۆ بەرێوەبردنی بەرجام جووڵەیێکی خێرا بەرەو گەشانەوەی ئابووری دەست پێبکرێ‌، چۆناوچۆنە لەماوەێکی کەم دا باس لە هەنگاو نان بەرەو قەیران دەکرێ‌ . ئایا جامی ژەهرێکی تر بەرێوەیە؟  میهردادی بەزرپاش ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی مەجلیسیش لەبارەی نامەی 4 وەزیرەکەی ئاخوند رۆحانی ووتی: دەوڵەت ئەوەندە چاوی بریوەتە ئیمامزادە بەرجام کە ئاگای لەوە نەماوە ئەو ئیمامزادەیە ئابووری ئێران شیفا نادا. راوێژکاری وەزیری پیشەسازیش دەڵێ: خاڵی کۆتایی ئەو دۆخە بە مردنی ئابووری و بەتایبەتی بەشی تایبەتی کۆتایی دێ‌. بارودۆخ بە رێژەیێک مەترسیدارە کە 20 هەزار یەکەی دارووخاو لە ماوەی یەکساڵی رابردوو هیچ جوولەیێکیان نەبووە. 

بێگومان هەموو ئەو  ئیعترافاتە کە لە ئاکامی شەری نێوان باڵەکان ئاشکرا دەبن تەنیا نمونەیێکی زۆر کەمی بارودۆخی کارەساتباری ئابووری لە ئێران وێنا دەکەن و سەرەرای هەموو ئەو گەندەڵیانەی ئاشکرا دەبن بە سەدان نمونەی تر لە دزی و بە تالان بردن و بە فیرۆ دان و بەخشین بەو لا و ئەولا دێزە بەدەرخۆنە دەکرێن و ئاشکرا نابن. 

 


9 ساڵ و 27 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گـــەنــدەڵـــی حــکـوومەت و داڕمـــانی ئــــابــــووریـــی

گـــەنــدەڵـــی حــکـوومەت و داڕمـــانی ئــــابــــووریـــی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران