بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: پێشنیاری روسیە کە فرۆکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە فرین لەسەر ناوچە ئارامەکان قەدەغە دەکا، ناتوانێ ئەرکی ئەمریکا دژ بە داعش لەو وەلاتە سنووردار بکات.ئەو بەرپرسە بە وال ئیستریت ژورناڵی وت: هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان دژ بە داعش لە سوریە. هەوڵەکان بۆ شکست دانی داعش بەشێوەی بێ ئەمان لە ئارادایە بەردەوام دەبێ.ئوسامە ئەبوزەید وتەبێژی ئەرتەشی ئازادی سوریە لە وتووێژەکانی قەزاقستان بە هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێسی گوت روون نیە کە رژێمی ئێران بۆ پارێزگاری ئەو رێکەوتنە کار بکا. ئاگربڕ بە بونی تاقمە چەکدارەکانی رژێمی ئێران لە سوریە بەردەوام نابێ.ئەبوزەید وتی ئێمە پێمان وانیە رژێمی ئێران دەوری لە ئاشتی دا هەبێ.هەیئەتی بەرزی ئوپزسیۆن بۆ وتووێژ لە ئاستانە لە راگەیەندراوێکدا رێکەوتنی ئاستانەی بە توندی مەحکوم کرد و رایگەیاند: ئەو رێ:ەوتنە مەشروعیەتی نیە و دابەشبوونی سوریە لێ دەکەوێتەوە. ئەو رێکەوتنە بە قازانجی رژیمی بەشار ئەسەدە.
ئەو هەیئەتە داوایان لە ئەمریکا و وەڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبێ کرد بۆ ئەوەی رێگری لە جێبەجێ کردنی ئەو رێکەوتنە بگرن.