وەلی فەقیهی رژیم هەروەها وتی: گرینگ نیە دەنگ بە کێ دەدەین. گرینگ ئەوەیە هەموو کەس بێت و بەشدار بێ. بیشانی بدەن کە ئامادەن پارێزگاری لە ئیسلام و کۆماری ئیسلامی
وەلی فەقیهی رژێم رۆژی یەکشەممە 17ی بانەمەڕ کە لە کۆڕی ژمارەیەک لە مۆرەکانی رژیم بە بیانووی حەوتووی موعەلیم وتاری دەدا دیانی بە لاوازی و بە دەمەوە نەهاتنی شانۆی هەڵبژاردنەکانی دا ناو و تی: ئەگەر خەڵک بەشدار بێ، دژمن ناتوانێ هیچ غەڵەتێ: بکات، ئەگەر دەتانەوێ ئەو هەست و گەورەیی و بێوەیەمان بمێنێ، دەبێ لە هەڵبژاردندا بەشداری بکەن. ئەگەر دەتانەوێ نیزامی کۆماری ئیسلامی هێز و دەسەڵاتی خۆی لەبەر چاوی جیهانیان "چ دژمن ژ دۆست" بپارێزێ دەبێ بەشداری بکەن، بەشداری لە هەڵبژاردن، راگرتنی قودرەت و هەیمەنە و بێوەیی وەڵاتە.
وەلی فەقیهی رژیم هەروەها وتی: گرینگ نیە دەنگ بە کێ دەدەین. گرینگ ئەوەیە هەموو کەس بێت و بەشدار بێ. بیشانی بدەن کە ئامادەن پارێزگاری لە ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بکەن. بەشداری خەڵکە کە گرێ کوێرەکان دەکاتەوە. بەشداری خەڵکە کە دژمنان لە هەیبەتی کۆماری ئیسلامی دەترسێنێ.
ناوبراو دوای ئەوە بە هێرش بۆ سەر باندی رۆحانی وتی: نەیەن و قسەی بەندە کە بە روونی دەرم بڕیوە بە خراپی لێک بدەنەوە و بڵێن مەبەستی فڵانی ئەوەیە کە بەشداری خەڵک دەوڵەتێک دێنێتە سەر کار، کە ئەو دەوڵەتە! نە کاکە دەوڵەتەکان کاریگەریان نیە.
خامنەیی هەروەها وتی دژمن دژمنە. ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتیان نیە. دژمن ئەگەر بتوانێ پێوە دەدا. خۆ لە کەس نابوێرێ. هیچ دەمەوری و زمانبازی و هەڵوێستێکی سیاسی نابوێرێ. ئەوەی رێگرە لە بەردەم دژمندا ترس لە بەشداری خەڵکە.