ئاسوشیتدپرێس بڵاوی کردەوە: کرێکارانی توورەی کانەی خەڵووزە دارماوەکە و خانەوادەکانیان هێرشیان کردە سەر ماشینی رۆحانی، ئەو هێرشە لە دوای ئەوە هات کە ناوبراو
ئاسوشیتدپرێس بڵاوی کردەوە: کرێکارانی توورەی کانەی خەڵووزە دارماوەکە و خانەوادەکانیان هێرشیان کردە سەر ماشینی رۆحانی، ئەو هێرشە لە دوای ئەوە هات کە ناوبراو سەردانی شوێنی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکەی کردبوو.
ئاسوشیتدپرێس زیادی کرد: فیلمی هێرش بۆ سەر ماشینی رۆحانی لەلایەن هەواڵدەری فارس ئانلاینەوە بڵاو کرایەوە و دیارە کە کرێکارێک چووەتە سەر ماشینەکەو یەکێکی دیکە بە لەقە بە ماشینەکەدا دەکوتێ.
سێ هەواڵدەری نیوەفەرمی رژێمی ئێران وتبوویان لە رووداوی رۆژی چوارشەممەی کانەی خەڵووزی زمستان یورت لە باکووری پارێگای گوڵستان 35 کەس کوژراون.