ئاخوند رۆحانی کە لە هەمەدان لە گردبوونەوەیەک بۆ بانگەشەی شانۆی هەڵبژاردن قسەی دەکرد، هێرشی کردە سەر باندی خامنەیی و پاڵێوراوانی دیکە و هەوڵی دا کارنامەی رەشی
رۆژی 18ی بانەمەڕی 1396، ئاخوند رۆحانی کە لە هەمەدان لە گردبوونەوەیەک بۆ بانگەشەی شانۆی هەڵبژاردن قسەی دەکرد، هێرشی کردە سەر باندی خامنەیی و پاڵێوراوانی دیکە و هەوڵی دا کارنامەی رەشی نیزامی ئاخوندان کە خۆیشی بەشێکی سەرەکیە لێی، خاتە ئەستۆی رەقیبەکانی.
ناوراو بە ئیشارە بە ئاخوندی جینایەتکار رەییسی وتی: ئەوانەی وا لە ماوەی 38 ساڵدا تەنیا سێدارەو زیندانیان زانیوە، خەڵک ئێوەی ناوێ. لە کاتێکدا لە کارنامەی 4 ساڵە خۆیدا 3 هەزار ئێعدام هەیە و لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخونداندا لە بەرپرسایەتیە ئەمنیەتیەکاندا یەکێک لە شکەنجەگەر و تاوانکارەکان دژی خەڵکی ئێران، لەگەڵ مۆرەکانی باندی خامنەیی وەک رەییسی و قاڵیباف دا بووە.
رۆحانی هەروەها درێژەی دا: ئێوە ئەوانە ناناسن من دەیان ناسم. ئەوانە رۆژێک لە کۆبوونەوەیەک بریاریان دا کە لە تاران لە پیادەرەوەکان دیوار ساز بکەن. ئەوان دەیانویست پیادەرەو بکەنە ژنانە و پیاوانە هەر وەک چۆن لە شوێنی کارەکانیان بریارنامەی جیاکردنەوەی رەگەزەکانیان جێبەجێ دەکرد. ئەو ئاخوندە لە کاتێکدا ئەو باسە دەورووژێنێ و خۆی بە نەیار نیشان دەدا کە بەپێی دیانپێدانانی خۆی یەکێک لە شانازیەکانی ئەوەیە کە لە یەکەم کەسەکان بووە لە سەرەتای شۆرش و لە ئیدارەکانی ئەرتەشدا بەرێ,ەبەری قانوونی حیجاب بووە و هەر خۆی ئەو بابەتەی بردۆتە پێش.
" یەکەم جار زانایانی قوم نارەزایەتیان لە بێ حیجابی دەربڕی. ئیمامیش لە یەکێ: لە وتارەکانی دا تەئکیدی لەسەر پێویستی حیجاب بۆ ژنان کردەوە. ئاقای تاڵەقانی هاتەپێش و وتی: حیجابی ئیجباریمان نیە و خانمان دەبێ خۆیان حیجاب هەڵبژێرن. لێرەدا بۆچوونی ئاقای تاڵەقانی لەگەڵ زانایانی دیکە جیا بوو. موجاهیدینی خەڵکیش راگەیەندراویان دەدا کە ناێ حیجاب بە زۆر بێ. لە ستادی ئەرتەش لەگەڵ دۆستان بریارمان دا کە حیجاب بێتە ئەرک. ژنان کە جوێ لە دوو سێ کەس هەمووی بێ حیجاب بوون دەستیان کرد بە بۆڵە بۆڵ و هات و هاوار، بەڵام بە راوەستام و وتم: لە بەیانیەوە پرسگە لە سەریەتی رێگە لە هاتنە ژوورەوەی خانمان بێ حیجاب بۆ ناو ستاد بگرێ. دوای ستادی ئەرتەش نۆبە بە سێ هێزەکە گەیشت. لەوێ ژنان زۆریان دەنگە دەنگ کرد، بەلام من بە بڕشتەوە وتم: ئەوە بریارە و لادان لێی قەبووڵ ناکرێ.
لە هێزی زەمینی و دەریاییش بە خوێندنەوەی ئایات و حەدیت حیجابم چەسپاند. لە ئاخریشدا بە بریارنامەیەک حیجاب کرایە ئەرک. ئەو کێشە کۆمەڵایەتیە زۆر زوو چارەسەر بوو. (کتێبی بیرەوەریەکانی ئاخوند رۆحانی، لە رۆژنامەی مەشرق 6ی بانەمەڕی 1393 وەرگیراوە).
ئاخوند رۆحانی لە درێژەدا وتی: هاتووین لە هەڵبژاردن بە توندئاژۆ و تەندرەوەکان بڵێین کاتی ئێ,ە تەواو بووە، تێگەیشتنی ئێوە هۆسەو هاتووهاوارە و شتێکی دیکەتان پێ نیە.
ئاخوند رۆحانی لە کاتێکدا هەوڵ دەدا کە خۆی لە توندئاژۆیی دەسەڵاتی فاشیزمی مەهەبی کە تێکڕای رژێمی تەنیوە جیا بکاتەوە کە لە بەرامبەر راپەرینی خوێندکاران ئاوای وتبوو:
ئەوانە (خویندکاران) زۆر لەوە کەمتر و بێ ئەرزشترن کە بمانەوێ بە جوڵانەوەی روخانیان پێناسە بکەین. (هەواڵدەری فارس 22 پووشپەری 86).
لەگەڵ ئەوانەدا یەکەم کەس بووە داوای ئێعدام لە شوێنی گشتی کردووە: بەپێی نووسراوەی رۆژنامەی ئیتلاعات رێ:ەوتنی 24ی پووشپەری 1359 کەسێک بوو کە داوای کرد بەندکراوانی سیاسی لە زانستگای تاران لە شوێنی گشتی دا لەسێدارە بدرێن.
ئاخوند رۆحانی لە هێرشێکی دیکە دا بۆ سەر رەییسی وتی: ئێمەی ئەوانەی لە پشتی مێز دانیشتوون و حوکم دەردەکەن مان ناوێ.