ئاخوندی تاوانکار ئیبراهیمی رەییسی لە وتارێکدا لە خوزستان هێرشی کردە سەر ئاخوند رۆحانی وەک کاردانەوەیەک بە قسەکانی ناوراو وتی:
رۆژی دووشەممە 18ی بانەمەڕ، ئاخوندی تاوانکار ئیبراهیمی رەییسی لە وتارێکدا لە خوزستان هێرشی کردە سەر ئاخوند رۆحانی وەک کاردانەوەیەک بە قسەکانی ناوراو وتی: پرسیاری ئێمە لە حکومەتی ئێستا ئەوەیە کە چ وەڵامێکیان بۆ بەڵێنەکانی چوارساڵی رابردووی خۆیان هەیە؟ و هێنانە پێشەوەی باسی لاوەکی بەجێی وەڵامدانەوە بە بابەتە سەرەکیەکانی ە چ هۆیەکە؟ بۆچی قوفڵگەلێکی زۆر لوە ژیان، و بژیو، پیشە و خانووی خەڵک لێدراوە؟ دەوڵەت بەجێی وەڵام بەو پرسیارانە، ئەورۆ لە وتارەکانی خۆی دا رەقیب بێزار دەکا.
ناوبراو درێژەی دا: خەڵک بە ئاگان، بۆچی بۆ ئەوەی بەرانبەرکان بێزار بکەن قسەگەلێک دەکەن دژمن شاد بکات؟ بۆچی خۆتان گێل دەکەن و ناڵێن کارەکانی 4 ساڵی راردووتان چی بووە کە دیسان هاتوونە مەیدان؟ ئەگەر ناتوانن بۆچی دیسان هاتوون مەیدان؟
ئاخوند رەییسی هەروەها وتی: پرسیار لێرەدایە کە ئایا خوزستان بەو هەموو سەرچاوەو بەرهەمەوە دەبێ لە وەها دۆخێکدا بێ، ئایا نەوت لەگەڵ هەژاری دا دێـەوە؟ ئایا رەوشی ئاو و هەوایی لە خوزستان لەگەڵ دۆخی تەپوتۆزێک کە کاریگەری هەیە لە سەر ژیانی خەڵک، یەک دەگرێتەوە و ئایا ئەو دۆخە شایانی خەڵکی خوزستانە؟
ئاخوند رەییسی وتی: مەڵێن ئەگەر ئێمە نەبین ئەم شێوە و بەو شێوە دەبێ، بڵێن بۆچی کارگاکان داخراون، بۆچی باوک و کورەکان لە دەوڵەتی ئێوەدا بێکار بوون و شەرمەزارن؟ بۆچی رەوشی خانوبەرەتان بەوم رۆژە گەیاندووە و بۆچی رەوشی بژیوی خەڵکتان بەو جۆرە لێ کردوە؟
ئاخوندی تاوانکار رەییسی بە رەخنە لە کاری دەوڵتی روخانی وتی: ئەگەر ناتوانن کێشەی وەڵات و خەڵک چارەسەر بکەن بۆچی لە مەیداندا ماونەوە؟ بە ئێمە دەڵێن دەیانەوێ وەڵات بۆ دواوە بەرن، ئێمە قسەمان بۆ وتن پێیە و قسەی ئێمە ئەوەیە کە خەڵک لەو دۆخە نارازین و دەیانەوێ بۆ چارەسەری کێشەی وەلات لە بەرێوەبەریی دا گۆرانکاری بکەن.