جێگری پارێگای رژێم لە گوڵستان هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی 7 کرێکاری دیکەی کانەی خەڵووزی ئازادشاری راگەیاند. بەو شێوەیە ژمارەی کوژراوانی رووداوی کانەکە گەیشتە 42 کەس.
جێگری پارێگای رژێم لە گوڵستان هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی 7 کرێکاری دیکەی کانەی خەڵووزی ئازادشاری راگەیاند. بەو شێوەیە ژمارەی کوژراوانی رووداوی کانەکە گەیشتە 42 کەس.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری حکومەتی تەنسیم رەزا مەروەتی جێگری پارێگای رژێم لە گوڵستان شەوی رابردوو وتی: بە هەوڵی هێزەکانی بەهاناوەچوون و کرێکارانی کانەکە چەند دەقیقە پێش تەرمی حەوت کرێکار کە لە نێو کانەکەدا مابوونەوە دۆزرانەوەو هێنرانە دەرەوە. بە دۆزینەوەی ئەو تەرمانە ژمارەی کوژراوەکانی ئەو رووداوە گەیشتە 42 کەس.
ناوبراو هەروەها وتی: بۆ ناسینەوە تەرمەکان گوازراونەوە بۆ پزیشکی دادوەری لە گونبەدی کاووس.
مەروەتی وتی: پێشتر 35 تەرمی کرێکاری ئەو کانە دۆزرابوونەوە کە تا ئێستا 22 تەرم ناسراونەوە و دراونەتەوە بە خانەوادەکانیان. بەڵام 13 تەرمی دیکە کە بەرەبەیانی دوێنێ دۆزراونەتەوە تا ئێستا لە پزیشکی دادوەری نەناسراونەتەوە.