بڵاوکراوی گلوب ئەند مەیل هەواڵی دا: دەوڵەتی فیدراڵی کانادا رێگەی بە رژێمی ئێران نەدا ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵژاردنی سەرۆککۆماری بکاتەوە.
بڵاوکراوی گلوب ئەند مەیل هەواڵی دا: دەوڵەتی
فیدراڵی کانادا رێگەی بە رژێمی ئێران نەدا ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵژاردنی سەرۆککۆماری بکاتەوە.
دەفتەری نوێنەرایەتی هەمیشەیی رژێمی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بە ناردنی نامەیەکی دیپلۆماتیک لە 10ی ئاوریلی بۆ بەرپرسانی کانەدایی خوازیاری کردنەوەی ناوەندی دەنگدان لەو وەڵاتە بووە بۆ ئەوەی ئێرانیەکانی نیشتەجێ لە کانەدا بتوانن لە هەڵبژاردنی 29ی بانەمەری سەرۆککۆماری ئەو رژێمە بەشداری بکەن. ئەو داواکاریە لەلایەن دەوڵەتی کاناداوە رەد کرایەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی ئەو داواکاریە جێ بە جێ نەدەکرا چونکە دەوڵەتی کانادا رێگە بە وەڵاتان دەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیەکاندا ناوەندی دەنگدان بکەنەوە. رژێمی ئێران ناوەندی دیپلۆماتیکی لە کانادا دا نیە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی بابەتی کردنەوەی ناوەندی دەنگدان لە پێوەندیەکی تەلەفونی نێوان وەزیری دەرەوەی کانادا کریستیا فریلەند و هاوتا ئێرانیەکەی دیسان باس کراوە. ئەوە یەکەم پێ,ەندی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو بەرپرسە بووە.