خامنەیی لە ژێر ناوی دیدار لەگەڵ موعەلیمان دەرکەوت و سەبارەت بەڵگەنامەی ناسراو بە 2030ی یونسکۆ وتی: ئەو بەڵگەنامە و هاوشێوەکانی، شتێک نین کە کۆماری ئیسلامی پێ مل
رۆژی یەکشەممە 17ی بانەمەر، خامنەیی لە ژێر ناوی دیدار لەگەڵ موعەلیمان دەرکەوت و سەبارەت بەڵگەنامەی ناسراو بە 2030ی یونسکۆ وتی: ئەو بەڵگەنامە و هاوشێوەکانی، شتێک نین کە کۆماری ئیسلامی پێ ملیان بێ، و واژۆی ئەو بەڵگەو جێبەجێ کردنی بە بێ دەنگی رێگەپێدراو نیە و ئەوەش بە دەزگا پێوەندیدارەکان راگەیەندراوە. لە دوای ئەو قسانە هێرشەکانی خامنەیی بەهۆی ئیمزای ئەو بەڵگەنامەیە دەستی پێ کرد و بەردەوامە، بۆ وێنە رۆژی چوارشەممە 20ی بانەمەڕ هەواڵدەری حکومەتی مێهر هەواڵی نامەی 10 نوێنەری مەجلیسی رژێمی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: 10 نوێنەری مەجلیس لە نامەیەک دا بۆ هەیئەتی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، خوازیاری وەڵامدانەوەی سەرۆک کۆمار و هەیئەتی دەوڵەت بە هۆی واژۆ و جێبەجێ کردنی بەڵگەنامەی 2030ی یونسکۆ بوون.
هەروەها کچکی زادە ئەندامی مەجلیسی ئاخوندان 20ی بانەمەڕ وتی: نوێنەرانی مەجلیس ماددەی 236 یان واژۆ کرد کە ئەورۆ رادەگەیەندرێ و بە پێی ئەو ماددەیە راپۆرتێک سەبارەت بە شێوەی ئامادەکردنی بەڵگەنامەی پەروەردەی 2030ی کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی دەرکەوێ کە بۆچی دەوڵەت ئەو بەڵگەنامەی یونسکۆی تەئید و رایگەیاند و وەزیری پەروەردە و بارهێنان خستیە بەرنامەی کاری خۆیەوە.
سەیر ئەوەیە کە ئەو کاردانەوانە لە کاتێکدایە کە هەموویان دەزانن واژۆکردنی ئەو بەڵگەنامە لەلایەن دەوڵتی رۆحانی تەنیا بۆ ژێستێکی پۆچ و بێ ناوەرۆک و فریوکارانەیە و هیچ هەنگاوێک لە راستای جێبەجێ کردن هەڵنەگیراوەو هەڵناگیرێ. بەو حاڵەش باندی خامنەیی بۆ شەری هەڵبژاردن بەردەوامن لەو هێرشانە و لەم بگرە و بەردانەشدا بێگوومان ناوەرۆکی سیستەمی ئاخوندان و هۆی ناڕەزایەتی بەو بەڵگەنامەیە روون دەبێتەوە. بۆ وێنە رۆژی سێ شەممە 19ی بانەمەڕی 96 رۆژنامەی حکومەتی ریسالەت ئورگانی باندی موتەلیفە نووسی: 2030 یان نفوز لە پەروەردە و بارهێنان؟! رێکخراوی نەتەوەکان، "پەرەپێدانی بەردەوام"ی وەک ئامانجێکی بنەڕەتی لە دەستووری کاری خۆی داناوە لەوانە ئامانجی پێنجەمیان بەرابەری رەگەزی و نۆ دادپەروەری رەگەزیە. یانی "پەروەردەو فێربوونی هەتاهەتایی بە شێوەی بەرابەر و بەربڵاو بۆ هەمووان.
بەڵێ بەرابەری ژن و پیاو و رژێم وەک شەیتان و بیسم اللە وایە و دیارە کە ناوەکەیشیان بۆ قەبووڵ ناکری. ئاخوندێکی دیکە بە نای رەشاد کە ئەندامی شۆرای دژە فەرهەنگی رژێمە چوارچەممە 20ی بانەمەر بە تەئکید لەسەر جیاوازی ژن و پیاو و نابەرابەری مافی ئەوان وتی: بەڵگەنامەی 2030ی بیرهێنەرەوەی رێکەوتنەکانی سەردەمی قاجار و پەهلەوین. لە هەندێ لە خاڵەکانی ئەو بەڵگەنامەدا بە ئاشکرا بنەمای جیاوازیە رەگەزیەکان فەرامۆش دەکرێ. لە کاتێکدا لە روانگەی ئێمەوە جیاوازی ژن و پیاو جیاوازیەگەلێکیان هەیە و مافەکانیان لە پێی ئەو جیاوازیانە رێکخراوە. لە بەڵگەنامەدا پێداگری کراوەتەوە کە دەوری سەرەکی وەک دایکبوون بە سەر ژنان دا نەسەپێندرێ! سرینەوەی جیاوازی رەگەزی لە ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردن یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی ئەو بەڵگەنامەیە، بێگانەکان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کلاسەکانی خوێندن لە قوتابخانەکان بە شێوەی تێکەڵاو بەرێوەبچێ!.
هاوشێوەی ئەو قسانە بۆ پێداگری لەسەر نابەرابەری ژن و پیاو و تەئکیدکردنەوە لەسەر باڵادەستی پیاو بەسەر ژندا کە لە بنەماکانی سیستەمی ئاخوندی دژە ژنە لەلایەن باقی مۆرەکانی دەسەڵاتی ئاخوندانەوە دووبارە کراوەتەوە کە چەند نمونەیەک دەخەینە روو:
ئاخوند نکونام نوێنەری خامنەیی لە شاری کورد 20ی بانەمەڕی1396: ئەرۆ لەگەڵ دژایەتی ئیسلام لە ناوخۆ و درەوەی وەڵات بەرەوڕووین و بەڵگەنامەی 2030ی یەکێک لەو بەڵگەنامانەیە کە لە ناوەرۆکدا دژە دین و مەترسیدارە.
فاتیمە ئالیا لە باندی خامنەیی 20ی بانەمەڕی 96: جێبەجێ کردنی بەڵگەنامەی 2030ی بۆ وەڵاتەکەمان ئاکامی خراپی دەبێ و بەرپرسان بە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵگەنامە بەبێ ئاگاداری مەجلیس تووشی تاوان بوون.
ئاخوند نوری هەمەدانی 20ی بانەمەر: حەوزەی عیلمیە نابێ لەبەرامبەر بەڵگەنامەی 2030دا بێ دەنگ بێ. لە سەردێرەکانی ئەو بەڵگەنامەدا هاتووە جیهاد و ئەمر بەچاکە و نەهی لە خراپە نابێ بێ و خەڵک ئازاد بن. دەوڵەت ئەو بەڵگەنامەی گرتووەو واژۆی کردوە بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات و مەجلیس لەبارەیەوە رای خۆی بدات، لە کاتێکدا ئەو بەڵگەنامەیە لەگەڵ کەلتوور، مەزهەب، دین و قورئاندا نایەتەوە.
بەڵام ترس لە ناوی بەرابەری ژن و پیاو تەنیا یەک هۆی ئەو کاردانەوە بەربڵاوەیە. هۆیەکی دیکە نیگەرانیەکان لەوەیە کە ئەگەر جێبەجێ کردنی ئەو بەڵگەنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێتە بریار، رژێم دەبێ پەروەردەی سەربازی بەناوی بەسیجی قوتابیان (دانش آموزی)یش هەڵگرێ.
هەواڵدەری فارس "بەسیجی مامۆستایان و نوخبەکانی حەوزە: رۆژئاوا بە دوای وەلا نانی هەموو شێوە فێربوونێک، نموودەکان و مەیدانی بەرەنگاری لەگەڵ ئیستعمار و حەتا دیفاعی سەربازیە. لەو روانگەوە بە وەلانانی توندوتیژی بە دوای هەڵگرتنی پەروەردەی جیهاد لە ئیسلام، پەروەردەی نیزامی و وەلانانی بەسیجی دانش ئاموزین و خوێندکارین.
ئەو مەسەلە دوو راستی بە باشی روون کردەوە. یەکێک ناوەرۆکی دیکتاتۆریەت لە رژیمەدایە کە دەوڵەت و ناوەندە جیاجیاکان تیایدا بێ دەسەڵاتن! دەوڵەت و وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان بەڵگەنامەیەکی نێ,نەتەوەییان واژۆ کردوە کە جێبەجێ کردنی ئیجباری نیە، بەڵام وەلی فەقیهی دێتەپێش و مێزەکەیان هەڵدەگێرێتەوە.
دووهەم ناوەرۆکی دواکەوتوو سەدە نێ,ەراستی ئەو رژێمە کە لەگەڵ هیچ رێسایەکی نێونەتەوەیی ناسازێ و نایەتەوە و بە ئاشکراش دەریدەبرێ.