هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێس لە شیکردنەوەیەکدا سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئاخوندان گوتی: بابەبتگەلێک کە بەشێوەی ئاشکرا لە سەر ئینتێرنێت باسیان لێوەدەکرێ
رۆژی چوارشەممە 20ی بانەمەڕی 1396، هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێس لە شیکردنەوەیەکدا سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئاخوندان گوتی: بابەبتگەلێک کە بەشێوەی ئاشکرا لە سەر ئینتێرنێت باسیان لێوەدەکرێ و شکانی هەندێ لە سنوورەکان گۆرانێکی دراماتیک لە پێکهاتەی رژێمی ئێرانەو دەرخەری ئەوەیە کە ئەو رژێمە لە بابەت سەرکوتی رەخنەگران دا بەرەو لاوازی دەچێ.
ئەو دۆخە لە کاتێکدایە کە ئێرانیەکان روویان لە بەرنامەکانی تەلەگرام و کورتەنامەی ئینتێرنێتی کردوە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.
ئاسوشیتدپرێس لە درێژدا ئیشارەی بە کوشتاری ساڵی 67 کردوەو دەڵێ: رژێمی ئێران بەڵاوکردنەوەی فیلمێک لە ئێعدامی بە کۆمەڵی هەزارانی بەندکراوی سیاسی کە زۆرێک لەوانە سەربە رێکخراوی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بوون، دیفاع دەکا. ئەو فیلمە پاکانەیە بۆ تاریکترین دەوران لە مێژووی ئێران لە دوای راپەرین.