پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمان بۆ بەرێز ئیمانۆئێل ماکرۆن

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمان بۆ بەرێز ئیمانۆئێل ماکرۆن

بەرێز بابەشێخی حسێنی سەرکەوتنی ئیمانۆئێل ماکڕۆن بە بەرپەرچدانەوەی رەوت وبیرى رەگەز پەرەستانە دەزانێ‌

خەباتمێدیا:  بەرێز بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی تازە هەڵبژردراوی وەڵاتی فەرانسە، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی ناوبراو هاوکات ئەو سەرکەوتنە بە بەرپەرچدانەوەی رەوت و بیری رەگەز پەرەستانە دەزانێ‌. 

لە بەشێکی  پیرۆزباییەکەی سکرتێری گشتی سازماندا هاتووە: هومێدەوارم بەرێزت لە چەسپاندنی پەیامی سەردەمیانە و بەرابەریخوازی و پەرەپێدان بە رەوتی دیموکراسی و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەی خەڵکی فەرانسە و بەشێوەی بەربڵاوتر لە سەرانسەری جیهاندا سەرکەوتوو بی.

دەقی پیرۆزباییەکەی رێزدار سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەم شێوەیە:

بەرێز جەنابی ئیمانۆئێل ماکڕۆن

بەبۆنەی هەڵبژێردرانت بە سەرۆک کۆماری فەرانسە لە لایەن خۆم و سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییت پێشکەش دەکەم.

هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆک کۆماری فەرانسە لە گەڵ ئەوەی سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسی لە یەکێک لە ووڵاتانی خاوەن پێگەی دیموکراسی و پێشکەوتن بوو لە هەمانکاتدا بەرپەرچ دانەوەی رەوت و بیری رەگەزپەرەستی و جیاوازی دانان لە نێوان مرۆڤەکان بوو کە بەداخەوە ئەو دیاردە مەترسیدارە لە ئێستادا لە  ناو ژمارەیەک لە ووڵاتانی جیهان سەریهەڵداوە.

هومێدوارم بەرێزت لە گەیاندن و چەسپاندنی پەیامی سەردەمیانەو بەرابەریخوازی و پەرەپێدان بە رەوتی دیموکراسی و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێکهاتەی خەڵکی فەرانسەو بە شێوەی بەربڵاوتر لە سەرانسەری جیهاندا سەرکەوتو بی.

لە گەڵ پیرۆزبایی و رێزی دوبارەم 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی


7 ساڵ و 6 مانگ و 10 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمان بۆ بەرێز ئیمانۆئێل ماکرۆن

پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمان بۆ بەرێز ئیمانۆئێل ماکرۆن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران