بەرێوەبەری زانیاری نەتەوەیی ئەمریکا ئیشارەی بە چالاکی سەربازی رژێم لە وەڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت ناردنی چەند هەزار هێزی ژێرفەرمانی سپای پاسداران بۆ یەمەن و
رۆژی پێنج شەممە 21ی بانەمەڕی 1396، کۆبوونەوەی ساڵانەی "کۆمیتەی زانیاری سەنا" بە ئامادە بوونی بەرپرسانی پلەبەرزی زانیاری و ئاسایشی ئەمریکا لەبارەی هەڕەشە جیهانیەکان و هەورەها دەوری تێکدەرانەی رژێمی ئێران لە ناوچەکە لێکدانەوەی بۆ کرا.
لەو کۆبوونەوەدا دانیێل کوتێز بەرێوەبەری زانیاری نەتەوەیی ئەمریکا، گوتی رژێمی ئێران دەڵێ پێبەندی بەرجامە چوونکە پێویستی بە هەڵگرتنی ئابڵوقەکانە. بەو حاڵەش توانای ناوکەیی خۆی راگرتووە. بەرێوەبەری زانیاری نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها ئیشارەی بە چالاکی سەربازی رژێمی ئاخوندی لە وەڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت ناردنی چەند هەزار هێزی ژێر فەرمانی سپای پاسداران بۆ یەمەن و سوریە و عێراق.