لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە خەستی بریندار کرابوون، بەهۆی هەژاری و دەستکورتیەوە لە دۆخێکی
بە پێی هەواڵەکان، لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە خەستی بریندار کرابوون، بەهۆی هەژاری و دەستکورتیەوە لە دۆخێکی ناڵەباردا دەبەنە سەر.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە ناوی بەهمەن تەوفیقی خەڵکی گاکێی ئالانە کە رۆژی ١٥ی ڕەشەممەی ٩٥ی هەتاوی دەکەوێتە بەر دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە سەرسنوور و بەتوندی بریندار دەبێ. ناوبراو لەوکاتەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ لە دۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبا و بە هۆی زۆر بوونی خەرجی و تێچووی چارەسەر و نەبوونی بیمەی کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی عوسمان ئەحمەدی خەڵکی گوندێ دۆڵێ دوای برینداربوونی دەست و لاقێکی لەدەست داوەو هەر لەو نەخۆشخانەیە ڕاگیراوە
بنەماڵەکەشی بە ناچاری لە شاری ورمێ بوونەتە کرێچی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگایان لە کوڕەکەیان بێت.
زۆری تێچووی نەخوشخانە لە لایەک و دەسکورتی ماڵی بووتە هۆی گرفت وئازاری زیاتری ئەو بنەماڵە.