پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دامەزرێنەری رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان ئازاد کرا

دامەزرێنەری رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان ئازاد کرا

محەمەد سەدیق کەبودوەند دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە دوای 10 ساڵ زیندان، ئازادکرا.

بەپێی هەواڵەکان، ئەورۆ هەینی 22ی

 بانەمەڕی 1396، محەمەد سەدیق کەبودوەند دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە دوای 10 ساڵ زیندان، ئازادکرا. 

رۆژی پێنج شەممە رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، یاسای "کۆکردنەوەی تاوانەکان" سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو بەکار نەبراوە،

بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای نوێ، لە ئەگەری کۆکردنەوەی تاوانەکاندا، تەنیا حوکمی ١٠  ساڵ زیندانی کەبوودوەند لەبەرچاو دەگیرێت و زیندانی ٦ مانگەی ناوبراو لەبەرچاو ناگیردرێت.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیە دا هاتووە: محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٢ بانەمەڕ، پاش تێپەڕاندنی ١٠  ساڵ بەندکران، بە دانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت، کە ئەوە لە حاڵێک دایە کە دەبوو ناوبراو ڕۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتووە ئازاد بکرێت کە بە بیانووی سێ ڕۆژ"غیبت" لە کاتی هاتنە مورخەسی بۆ رۆژی هەینی دواخرا.

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرکرانە خۆسەرییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەک دامەزراندنی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانی یاسایی و چالاکییەکانی محەممەد سدیق کەبوودوەندی یاسایی ڕاگەیاند و حوکمی ١٠  زیندانیی بە سەر ناوبراودا نایاسایی ڕاگەیاند.

محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەوتووتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رژێمی دیکتاتۆری ئێرانەوە، بە ١١ ساڵ زیندان حوکم درا.

کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەری‌ لە زیندانی "ئێڤین"ی تاران، دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە.

دامەزرێنەری ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، زۆرجار وتوویەتی: زیندانی کردنی کەبوودوەند نایاساییە و دژایەتی لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەیە و ئازاد کردنی کەبوودوەند دەبێ بێ مەرج بێت.


7 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دامەزرێنەری رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان ئازاد کرا

دامەزرێنەری رێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندان ئازاد کرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران