یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەیاننامەی سازمانی خەبات ی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆسەر گەلی کورد لە ترکیا

بەیاننامەی سازمانی خەبات ی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆسەر گەلی کورد لە ترکیا

دوابەدوای تەقینەوەی پرسووس و شەهید بوونی ژمارەیێک هاوەڵاتی کوردستانی ترکیە کە بە مەبەستی یارمەتی دانی کوردستانی سوریا کۆببونەوەو لە ئامادەکارییدابوون بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیی، نارەزایەتی و توڕەیی گەلی کورد لە کوردستانی ترکیای بەرز کردەوە. دەوڵەتی ترکیا بە جێگەی سارێژ کردنەوەی زامی خەڵک و هێوەر کردنەوەی تووڕەیی جەماوەر دەستی داوەتە سەرکووت و کوشتن و گرتنی ئەوانەی نارازییان لە ناوخوی شارەکانی کوردستانی ترکیا دەربڕیوەو و لە هەمانکاتیشدا فرۆکە جەنگیەکانی بوردوومانی شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات کە بە داخەوە تا ئێستا ژمارەیێک گریلا شەهید و بریندار بوونە. 

هاتنی ئەو رەوشە پێش هەموو بابەتێک زیانێکی گەورە بە داهاتووی وەڵات و حکوومەتی ترکیا دەگەێنێ‌ بە تایبەت، کە چاوەروان دەکرا بە کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەو وەلاتە هەنگاوێکی جیدیتر بۆ پێش خستنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی ترکیا و گەلی کورد بهاوێژرێ،بەلام بە داخەوە دەوڵەت دەستی داوەتە لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی بە یەکجاریی و دەسپێکردنەوەی شەرێکی خوێناویی لە نێوان خوێ‌ و گەلی کورد لە کوردستانی ترکیا. لەگەڵ ئەوەی کە ئەو سناریۆ تازەیە لە ئاکامی لێکدانەوە و بردنە پێشەوەی هێندێک بەرژوەندیی سیاسی ناوخۆیی و ناوچەیی و یان خود بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی لە ئاستی سیاسەتی ناوخۆیی و ناوچەیی بەرێوە دەچێ، بەڵام حکوومەتی ئێستای ترکیا باشترە بزانێ کە هەنگاوی لەم چەشنە لەدرێژماوەدا دەبێتە هەڵەیێکی ستراتژی و قەرەبووکردنەوەی دژوار دەبێ و بێگومان باجی ئەو هەڵەیەش دەبێ هەموو هاوەڵاتیانی ترکیا بەهەموو نەتەوە و ئیتنیکەکانی بیدەنەوە. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای مەحکووم کردنی شاڵاوی سەرکووتی هاوەڵاتیانی کورد لە ترکیا و بۆمب بارانی هێزەکانی pkk، داوا لە لایەنە مرۆڤدۆستەکان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە مەبەستی راگرتنی سەرکوت و سەرهەڵدانەوەی جەنگێکی خۆێناوی هەنگاو بنێن و کۆتایی بە کوشتار و سیاسەتی شەرخوازانەی دەوڵەتی ترکیا بهێندرێ‌ و ئەو دەوڵەتە هان بدەن تا لەگەڵ گەلی کورد رێگەی ئاشتی و دیالۆگ بگرێتە بەر .

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی 

3ی گەلاوێژی 1394


9 ساڵ و 3 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەیاننامەی سازمانی خەبات ی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆسەر گەلی کورد لە ترکیا

بەیاننامەی سازمانی خەبات ی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیە بۆسەر گەلی کورد لە ترکیا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران