پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپۆرتێکی هەژێنەر سەبارەت بە دیاردەی لەش فرۆشی لە ئێران

راپۆرتێکی هەژێنەر سەبارەت بە دیاردەی لەش فرۆشی لە ئێران
تێکۆشان

مامۆستایێکی کۆمەڵناسی ئاکامی هەژێنەری لێکۆڵینەوەێکی خۆی سەبارەت بە لەش فرۆشی ژنان بلاو کردەوە. 
ژاڵە شادی تەڵەب مامۆستای کۆمەڵناسی دەڵێ: لەش فرۆشی دیاردەیێکی نوێ نییە و لە دەورانی مادەکانەوە ئێمە لەگەڵ ئەو بابەتە رووبەرووین و بابەتێکی جیهانیە بەلام ناسینی هۆکاری راکێشانی خەڵک بەرەو لەش فرۆشی وەک کار و سەرچاوەێکی بژیویی بابەتێکی جێگەی بایەخ و گرینگە. 
ناوبراو دەڵێ: لە پێوەند بە ژمارەی ژنانی لەش فرۆش لە تارن و سەرجەم شارەکانی ئێران سەرژمێرییەکی ورد لەبەردەست دانییە بەڵام ژمارەییان رۆژ لەدوای رۆژ پەرە ەستێنێ‌.
ئەو مامۆستای کۆمەڵناسیە دەلێ: لەو لێکۆڵینەوەیە دا جگە لە پێوەند بە ژنانی لەش فرۆش سەبارەت بە موشترییەکانیش لێکۆڵینەوە کراوە و ژمارەی ئەو ژنانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە نزیک بە 300 کەس دەبن کە ئەو کەسانە بە زۆری لەسەر شەقامەکان هەڵبژێردراون و بەمجۆرە نەبووە کە سەردانی ئەو ژنانە لە زیندانەکان و یان ناوەندەکانی پشتیوانی بکرێ‌. 300 پرسیارنامە لەگەڵ 75 ووتووێژ ئەو لێکۆڵینەوەی بە ئاکام گەیاند.
9 لەسەدی ژنان سەرەتا لەژێر فشاری هاوسەرەکانیان روودەکەنە لەش فرۆشی
شادی تەلەب سەبارەت بە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ژنان پێش رووکردنیان بە لەش فرۆشی بە پێی لێکۆڵینەوەکان بەوجۆرە باس دەکات: 76 لەسەدی ژنانی لەش فرۆش پێشوونەی هەڵاتن لە ماڵەوەیان نەبووە. 23 لەسەد پێش فیربوون بەو دیاردەیە پێشوونەی کەڵک وەرگرتن لە مادە هۆشبەرەکانیان بووە. 12 لەسەد پێشوونەی گرتن و زیندانیان هەبووە. 7 لەسەد رایانگەیاندووە کە لەش فرۆشیان لە ژێر فشاری هاوسەر و 18 لەسەدیش لە ژێر فشاری کەس و کار و بە زۆری باوکەکانیان دەست پێکردووە. 
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ژمارەیێکی بەرچاو لە ژنانی لەش فرۆش لاو بوونە دەڵێ: 70 لەسەدی ژنانی لەش فرۆش کەمتر لە 5 ساڵ بوو کە دەستیان بەو کارە کردووە. 
هۆکارەکانی لەش فرۆشی: 
ئەو کۆمەڵناسە سەبارەت بە گرینگترین هۆکارەکانی کاریگەر لەسەر لەش فرۆشی دەڵێ: بەرپرسیارتەتی دابین کردنی بژیوی ژیانی چەند کەس گرینگترین هۆی راکێشانی ژنان بەرەو ئەو دیاردەیە بووە و لە پاشان دا هۆی وەک پێشوونەی گرتن و تاوانی باوک، بارودۆخی هاوسەرگیریی و بوونیان لە نێو دۆست و رەفیقی لەش فرۆش بووە. 
نابراو بە ئاماژە دان بە بارودۆخی چالاکیەکانی ئابووری ژنان پێش دەسپێکی دیاردەی لەش فرۆشی دەلێ: 22 لەسەدی ژنان کاریان هەبووە و 80 لەسەدیش پێش دیاردەی لەش فرشی هیچ کاریان نەبووە. 43 لەسەدیش بێکار و 15 لەسەدیش ماڵدار بوونە. 
باوۆدخی کاری ژنان پێش دەسپێکی لەش فرۆشی
شادی تەلەب دەلێ: 22 لەسەدی ژنان پێش دەسپێکی دیاردەی لەش فرۆشی کاریان هەبووە و لە بەشی جۆراوجۆر سەرقاڵی کار بوونە: 8 لەسەدیان کارمەندی ئیداریی، 7 لەسەد مونشی ، 4 لەسەد فرۆشیار، 7 لەسەد ئارایشگەر ، 5 لەسەد کرێکاری و 2 لەسەدیش کاری رەش و نایاساییان کردووە کە بە زۆری فرۆشتنی مادەی هۆشبەر بووە. ئەو ژنانەی کە پێشتر کاریان هەبووە کارەکەیان بە جۆرێک نەبووە کە داهاتی پێویستیان بۆ بەرێوەبردنی ژیان بۆ دابین بکات. 
بارودۆخی تەمەنی ژنانی لەش فرۆش:
شادی تەڵەب بە ئاماژە بە تەمەنی ژنانی لەش فرۆش دەڵێ: زۆربەی ئەوان لە تەمەنی 20 ساڵیەوە ئەو کارە دەست پێدەکەن کە لە دوای 5 ساڵ بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە لە تەمەنی 25 ساڵی بوون. هەروەها یەکەم ئەزموونی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریی ئەوان لە تەمەنی 15 تا 18 ساڵی بووە. 11 لەسەد هاوسەرگیریی هەمیشەیی، 42 لەسەد موجەرەد و سەڵت، 39 لەسەد ژنانی تەڵاقدراو و 4 لەسەدیش بێوەژن بوونە. 
ناوبراو سەبارەت بە ئاستی خوێندەواری ژنانی لەش فرۆش ووتی: 6 لەسەد نەخوێندەوار و 14 لەسەدیش بەڵگەنامەی سەرووی دیپلۆمیان هەبووە کە ئەوە بابەتێکی جێگەی مەترسیە. 
موشتەریی و داخوازیانی ژنانی لەش فرۆش
 ئەو کۆمەڵناسە سەبارەت بە موشتەرییەکانی ژنانی لەش فرۆش ووتی: زۆربەی ئەو ژنانە ووتوویانە کە موشتەرییە هەوەسبازەکان لە نێو تەمەنەکانی 30 تا 50 ساڵ بوونە و نیوەیان خاوەنی هاوسەر بوونە و 25 لەسەدیش سەڵت و بە زۆری خاوەنی بروانامەی باڵای خوێندن بوونە و 80 لەسەدیش خاوەن کار و لە ریزی چینە پڕ داهاتەکانن. 
شادی تەڵەب سەبارەت بە شێوەی راکێشانی موشتەری لە لایەن ژنانی لەش فرۆش دەڵێ: شێوەی راکێشانی ئەوان سەرەتا لە لای شەقامەکانە و پاشان لەدوای ماوەێک کار کردن 42 لەسەد لە رێگەی پێوەندییە کۆمەلایەتیەکان، 22 لەسەد لە رێگەی شەقامەکان و 25 لەدیش لە رێگەی پێوەندیی تەلەفوونی موشتەریان راکێشاوە. 
زۆربەی موشتەرییەکان ئەو ژنانە دەبەنەوە بۆ ماڵ کاتێک کە ژنەکانیان لە ماڵ نەبوونە. ناوبراو هەروەها ەڵێ: ژمارەی موشتەرییەکانیان لە ماوەی حەوتووێکدا 9 کەسە و بە زۆری لە باکوور و ناوەندی شار بوونە. 
ئەو کۆمەڵناسە سەبارەت بە تووشبوونی ئەو ژنانە بە ئیدز دەڵێ: 75 لەسەدی ئەو ژنانە سەبارەت بە ئیدز هیچ زانیاریێکیان نییە و 68 لەسەدی سەڵتەکان و 75 لەسەدی تەڵاقدراوەکان هەرگیز تاقیکردنەوەی ئیدزیان نەداوە.


9 ساڵ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتێکی هەژێنەر سەبارەت بە دیاردەی لەش فرۆشی لە ئێران

راپۆرتێکی هەژێنەر سەبارەت بە دیاردەی لەش فرۆشی لە ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران