دێن کوتس سەرۆکی ئیدارەی زانیاری نەتەوەیی ئەمریکا وریایی دا: رژێمی ئێران نزیک بە 10 هەزار چەکداری شیعەی عێراقی، ئەفغانی و پاکستانی لە شەڕی سوریە بارهێناوە و چەکدار کردوە.
ناوراو رۆژی 21ی بانەمەڕی 96 لە کۆبوونەوەیەکی ئاشکرای کۆمیتەی زانیاری سەنای ئەمریکا گوتی: رژێمی ئێران هەروەها سەدان کەس لە ئەندامانی هێزی قودس سپای پاسداران لە پشتیوانی لە حکومەتی بەششار ئەسەد بۆ ئەو وەڵاتە ناردوە.
پلەبەرزترین ەرپرسی زانیاری ئەمریکا هەروەها پێشنینی ئەوەی کرد کە شەری نێوخۆیی یەمەن، کە رژێمی ئێران تیایدا بە پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکانی حوسیەکان تاوانبارە، لە ساڵی داهاتوودا بەردەوامی هەبێ.
دێ، کوتس سەبارەت بە ئەفغانستان گوتی بە زیادکردنی هاوکاریە سەربازیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، دۆخی سیاسی و ئەمنیەتی ئەفغانستان بە ئەگەری زۆر لە ساڵی 2018 خراپتر دەبێ.
بەرپرسانی ئەمریکایی و ناتۆ لە ئەفغانستان دەڵێن کە 62 لەسەدی حەشیمەت و 57 لەسەدی خاکی ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئەو وەڵاتەدایە.
هەندێ بڵاوکراوەی ئەمریکایی لەم دواییانەدا بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وەڵاتە خوازیاری ناردنی 3000 هێزی ئەمریکایی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تالیبان لە ئەفغانستانن.
بریار وایە سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی 25ی مەی لە کۆبوونەوەی سەرانی وەڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەشداری بکات و چاوەروانی ئەوە دەکرێ تا ئەو دەم، روانگەی خۆی سەبارەت بە ئامانجی ئەمریکا لە شەڕی ئەفغانستان دیاری بکات.