دیبەیتی سێهەمی پاڵێوراوانی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری رژێم
رۆژی هەینی 22ی بانەمەڕ، سێهەمین دیبەتی گاڵتەجارانەی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژێم "کێ وەڵامدەرەوەی گەندەڵی و قاچاخی بەربڵاوە؟" بەرێوەچوو.
سەرەتا راگەیەندراوی کومسیۆنی چاودێری پروپاگەندەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژێم خوێندرایەوە، کە تیایدا خەت و نیشان بۆ پاڵێوراوانی ئەو شانۆگەریە دانراوو وریاییان پێ درابو کە گەر بێت و بەپێی تێگەیشتنی کومسیۆن پاڵێوراوان دژ بە یەک بێ رێزی بکەن بە پێی قانوون سزا دەدرێن.
سەرەتا ئیسحاق جەهانگیری قسەکانی خۆی بە هێرش بۆ سەر رەئیسی و قالیباف دەست پێ کرد و وتی: بە دڵنیاییەوە یەکێک لە گرینگترین سیاسەتێک کە لە ئابووری مقاومەتی دا سەرنجی دراوەتێ بابەتی وەرێ خستنی وەبەرهێنانی ناوخۆیە. وەبەرهێ،انی ناوخۆ لە دوو سێ باردا زیان دەبینێ یەکێک لە دیارترینەکان قاچاخی کەل و پەلە، ئەوەش هەمیشە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دەدرێ کە دەیانەوێ لەو رێگەوە زیان بە وەبەرهێنانی ناوخۆ بگەیەنن رانتەکان بەکار دێنن و دەرفەتێکە کە رانتجۆکان هەوڵ دەدەن ئابووری وەلات لە رێی راستی خۆی لابدا. لە رابردوودا بەداخەوە قاچاخی کەل و پەل زۆر پەرەی سەندووە بەشێ,ەیەک کە کاتێک دەوڵەتمان وەرگرت، رێژەی قاچاخی کەل و پەل بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی راگەیەندرا، نزیک بە 25 میلیارد دولار بوو....
ئەوەی گرینگە لە زەمەنێکدا بابەتەکانی وەڵات بەرەو دروشمدان رۆیشت و بە جێی ئەوەی چارەسەری بنەڕەتی بکرێ دروشم درا، گەندەڵی و قاچاخ زیادی کرد. ئابووری وەلات بەرەو هەڵدێر و لەناوچوون چوو، سیاسەتی دەرەوە بەرەو ملبەملە چوو، نوێنەران هەر بەو بیرکرنەوەو شێوانە لە مەیداندان و دەیانەوێ بەرەوڕوو ببنەوە، خەڵک دەبێ وردبنەوە ئەو قسانەی پاڵیوراوەکان دەیکەن چەندی راستن و چەندی بۆ فریودانە.
پاڵێوراوان دەبێ بەرنامەی خۆیان رابگەیێنن بەداخەوە تا ئێستا بەرنامەیەک دیار نیە. ێقای رەییسی هێشتا مانگێکە هێشتا بریارم نەداوە و دەمەوێ لە خزمەت ئیمام رەزادا بم، جاری پێشوو جزوەیەکی نیشان داو و گوتی 6 مانگە کاری لە سەر کراوە نازانین چیە؟ داوا دەکەم پاڵێوراوان لە رابردووی خۆیان نەترسن رابردووی خۆیان بە خەڵک بڵێن، بڵێن کە ئێمە ئەو بەرپرسایەتیانەمان هەبووە، لە هێزی ئینیزامی دا بووین و ئەو کارە گرینگانەمان کردوە لە دەزگای قەزایی بووین و لەگەڵ قاچاخ و گەندەڵی دا ئاوا جووڵاوینەوە.
کەسێک کە زۆرترین پێشوونەی لە دەزگای قەزایی دا هەیە دەبێ وەڵامدەرەوەی هەڵسووکەوتی سی و چەند ساڵی ئەو دەزگایە بێ ئاقای رەییسیە. یەکێک لە گرینگترین بەرپرسایەتیەکانی دەزگای قەزایی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخ بووە. ئەگەر لاوازییک هەبووە دەبێ وەڵامدەرەوە بن. ئاقای قالیباف ماوەیەکی زۆر بەرپرسی ناوەندی بەرنگاربوونەوەی قاچاخی کەل و پەل و ئەرز بووە دەبێ وەڵامدەرەوە بێ.
دیاپێدانان بە مووچە و ئیمتیازە میلاردیەکان لە دەوڵەتی ئاخوند رۆحانی دا
ئاخوند رەییسی لە وەڵامی جەهانگیری دا گوتی: فەرمویان قاچاخی کەل و پەل لە کوێ بەرهەم دەهێندرێ، ئەورۆ 18 ملیارد ئێستا ئەوان وتیان 12 ملیارد قاچاخی کەل و پەل دەکرێ دەزگای بەرێوەبەری خەریکە پەروەندە ساز دەکا خاڵی گرینگ ئەوەیە دەوڵەت دەتوانێ پێش بە بابەتی قاچاخی کالا بگرێ؟
بەڵێ دەوڵەتێک کە بەرپرسەکانی لە بەشی تایبەتی بن و لەلایەکی دیکە کاری دەوڵەتی بکەن ئەو مەسەلە ناتوانێ سەربکەوێ.
پاسدار قالیبافیش بە توندی هێرشی کردە سەر جەهانگیری و وتی: ئاغای جەهانگیری ئێمە ئەگەر باسی 4 لەسەدی دەڵەین بەو هۆیەیە کە بۆچی بەرەنگاری کەل و پەلی قاچاخ ناکرێ، یەکەم مەرجی بەرەنگاری پێشگرتنە.
کاتێ لە حکومەتێکدا هەندێ لە ئەندامان و بەرێوەبەرانی کە ئابووری لە دەستیان دایە لە کاتێکدا کرێکارێک حەقدەستەکەی 800 هەزار تمەنە و لەم دواییانەدا کەمێ زیادی کردوە، مافەکانی وەک پێویست نیە و کەمە بەڵام وەزیرانی ئەوێ دەبنە داهێنەری موچەی نجومی وەک جەنابت کە لەو کاتەی کە وەزیرن پاداشی چەند ملیاری پەسەند دەکەن بۆ خۆتان و بە هاوکارەکانیشتان دەدەن. چۆن چاوەروانی لەوانە دەکرێ کە پێش بە قاچاخی کەل و پەل گرن؟ هەر لەو حەوتووەی راردوودا وەزیرێک کە کاری فەرهەنگ دەکا هاوردەی ناقانوونی دەکا ئێوە دەتوانن پێش بە قاچاخ بگرن؟ ئەرکی ئێوەیە کە یەکەم پێشگیری بکەن. ئاقایانی رۆحانی و جەهانگیری کاتێک ئێوە ناتوانن ئاسایشی پووڵی هەلگیراوی هەژاران وەک "کاسپین"، میزان و زۆرێک لە سەندوقەکان دابین بکەن، دەتانەوێ سەرمایە هاوردە بکەن و ئاسایشیشی بۆ دابین بکەن؟
کاتێک ئێوە لە مەسکەنی مێهر ئەو کێشەتان هەیە لەبەر ئەوەیە وەزیرانی ئێوە خەریکی کاری تیجارین و کاری تایبەتی خۆیان دەکەن. کاتێک ئێوە کەسێک دادەنێن بۆ ئەوەی بەرێوەبەری بانک دیاری بکات و دەچێ زیاتر لە 400 ملیارد تمەن بەبێ هیچ رێکارێکی عادی دەنێرێتە حیسابێکی دیکە، سروشتیە قاچاخی کەل و پەل ئەنجام دەدەرێ، پێشگرتن ئەرکی ئێوەیە؟
میرسەلیمیش هێرشی کردە سەر جەهانگیری و گوتی: فەرمون لە سەرەتای ئەو ساڵەوە ەرپرسانی گومرکی ئێوە دەزانن کە کەل و پەل هەیە دەتوانین لە رێگەی ئەوانەوە بزانین کە کاری قاچاخ دەکرێ ئەو چوار ساڵە لە خەودا بوون ئێستا هەستان پێ کرد؟ ئەوە چ جۆرە چاودێریەکە ئێوە دەیکەن؟ 4 ساڵە کەل و پەل بە قاچاخ هاوردە دەکرێ کاریگەری مەترسیداری هەیە ئێستا هاتووی و دەلەی ئەوانی دیکە بەرنامە بدەن. ئێوە بۆ پێ و شوێنی دارایی چ رێکارێک پێشنیار دەکەن چۆن دەتوانن بەر بە قاچاخ بگرن؟
چەندە باوەرتان راست و دروستی ئەو 12 ملیاردە هەیە، چۆن پێوشوێنی ئەو کەل و پەلە قاچاخانە دەگرن کە هاوردە دەکرێن کە بۆ کوێ دەبرێن؟
لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا جەهانگیری وتی: ئاقای قالیباف مولکی خەڵکتان چی لێ کرد 2200 ملیار تمەن موڵکی وەلاتان بەخشیوە وتان کە بە 20 ساڵ پووڵەکەی بدەن.
پۆچی ئەو کەستان زیندانی کرد کە ئاشکرای کرد؟ ئاقایان دەیانەوێ بەو هەستی سەربازیەی هەیانە وەڵات بۆ پێشەوە ببەن. ئەگەر وەزیرێک سەرپێچی کردوە سزا دەدرێ. ئاقای قالیباف ئێوە زۆرترین سەرپێچیتان کردوە ئەو دامەزراوە ئیعتباریانە ئێوە داتانمەزراندوون. بانکی قەوامین لە چ دۆخێکدایە، من بابەتی نەتەوەیی لەبەر چاو دەگرم و ئەو قسانە ناکەم ئێوە دەزانن لە بانکی شهر چ روو دەدا؟
رۆحانی وەک رەخنە لە قسەکانی جەهانگیری: ئێستا لە جیهاندا قاچاخی کەل و پەل مانای نیە کە دەڵێن قاچاخ یانی قاچاخی مرۆڤ، چەک و مەوادی هۆشبەر. ئێمە دەبێ پەیرەوی لە رقابەتی ئازاد بکەین بۆ ئەوەش دەبێ مەجال بە بەخشی تایبەتی بدەین نەک ژمارەیەک بێ، و هەموو مەیدانەکە ۆ خۆیان قۆرخ بکەن. ئەو تاقمانەی پشتیوانی نیزامی و سیاسیان هەیە رێگە بە رقابەتی ئازاد نادەن.
ئێمە دەبێ شەفافیەتمان هەبێ و رێگە بدەین راگەیەنەکان قسەی بکەن ئەگەر هاتوو وتیان بۆچی گەندەلی لە مولکی نجومی دا هەیە نەچین دەستبە سەریان بکەین.
ئاخوند رۆحانی هێرشی کردە سەر ئاخوند رەییسی و وتی: ئاقای رەییسی تا ئێستا وتوویەتی باش وایە لە نێوان دەوڵەتی ئێستا و ئەوەی پێشوو دیبەتێک بکرێ. با لەگەڵ خودی ئاقای رەییسی دیبەیت بکەین چوونکە کەسەکانی ئەو دەوڵەتە ئێستا لە ستادی ئەودان هەر ئەوان بەرنامەی بۆ دادەنێن سەبارەت بە مەسەلەکانی وەڵات، رابردوو و ئێستا دیبەیتێک دادەنێین لەگەڵ هەواڵنێران ۆ ئەوەی روون بێتەوە.
ئێوە مەگەر لە دەوڵەتی پێشوو لە دەزگای قەزایی دا نەبوون بۆچی بەدواداچوونتان نەکردچۆن 3.6 ملیار دولار پووڵی خەڵکی ئێران لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە راگیرا لە کاتێکدا ئێمە لە ساڵی 87 دا 10 مانگمان لەبەردەم دا بوو ئەو پووڵانەی گێرینەوە. ئێوە کە لە دەزگای پشکنین دا بوون چیتان کردوە؟ لەو کاتەدا کە نەوتی خاویان بە کەسێکی گەندەڵ دەدا ئێوە چیتان کرد؟ لە زۆرێک لە گەندەڵیەکان و دابینی کۆمەلایەتیدا چیتان کرد؟ سودی 3.8 پووڵی خەڵکی ئێران کە دیار نیە لە کوێ یە؟ کێ واژۆی کرد؟ ئاقای رەییسی ئەوانە دەناسن لە دەزگای قەزایی دا بووە. لە دادستانی دا بووە؟ لە دەوڵەتی پێشوو مەگەر رێکخراوی پشکنین نەبووە؟
میرسەلیم ئیشارەی بە بەشێک لە سیاسەتی ئابووری شکستخواردوی حکومەتی رۆحانی کرد و وتی: هۆی سەرەکی ئەوەی کە پیشەسازی خەوتووە چیە؟ 70 لەسەد لە شارەکە سەنعەتیەکان وەستاون. تەعاونیەکان لە وەڵاتدا وەستاون.
ئاخوند رەییسی ئیشارەی بە بەشێکی دیکەی کاریگەری مەترسیداری سیاسەتی ئابووری رژێم کرد و وتی: سەبارەت بە کارگا داخراوەکان ئەو ژمارانە بوونیان هەیە: 250 هەزار کارگەی وەبەرهێنانی کیف و پێلاوە. ئەو کارگایانە بەدەر لەو ژمارانەیە کە لە شارەکە سەنعەتیەکاندا وەستاون. سفرەی خەڵک بچوکتر بۆتەوە دەبێ پرسیار لە خەڵک بکرێ پێویستیەکانی ئەو سفرە کە دابین تان دەکرد وەک برنج و کەرە، گۆشت ئێستا دابین دەکرێ؟ دوو ئەوندە نەبووە؟ ئێمە نرخەکانمان گرت لە 133 لەسەد ئەو نرخانە زیادیان کردوە.
پاسدار قالیباف: ئەورۆ وەلات لەگەڵ قەیرانی ئابووری، بێکار و هەڵاوسان و گرانی بەرەوڕووە. بێگومان بێکاری، هەڵاوسان و گرانیە. بەراستی خەڵک دەزانن کە گرانی هەیە پێویستیەکانی رۆژانە گران بووە ئەگەر سەرنج دەن شەکری 1500 تمەنی، بووەتە 3500 تمەن.
بە پێی ئامار بێکاری 3 ملوێن و نیوە.
هاشمی تەبا سەبارەت بە بەرنامەی یارانەکان وتی: ئێمە نەفەری 45 هەزار تمەن لە حکومەتی پێشوومان بە خەڵکدا، میوە 10 بەرابەر، بەنزین هەشت بەرابەر و خانوو 3 بەرابەرە. یانی ئێمە وتمان 45 هەزار تمەن دەخەینە گیرفانتان ەڵام 500هەزار تمەن ەهۆی هەڵاوسانی 26 لەسەد لە گیرفاتان دەردێنین.
ئاخوند رۆحانی بۆ قالیباف: ئێوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەتانوت بهێڵن من خوێندکاران لە 2 سەعاتدا لولە دەکەم.
ئاقای رۆحانی دەفەرمون هەر کەسێکە دەبێ بەرەورووی ببنەوە کە وایە یەکەم بەرەوروو بوونەوە خۆتان ئەنجام بدەن، ئێوە ئاگادارن کە نزیکەکانتان لە پاڵ ئێوەدا خەریکن چی دەکەن لە کەرتی دارایی و بانکی. بۆچی بەرەوڕوویان نابنەوە؟ چونکە خۆیشتان لە رانتەدا بەشدارن و کاتێک خۆتان بەشدار بن ناتوانن بەرەوڕیان بنەوە. کاتێک ساڵی 70، 800 میتر زەوی وەردەگرن و بە 2.5 ملوین تمەنە بە دڵنیاییەوە غیرەتی بەرەوڕووبوونەوەی خەڵکی دیکەت نیە. ئەوە دەردی وەلاتە.
ئاقای جەهانگیری بە خەڵک بڵێن 385 میتر زەوی کە لە دەیەی 80 بە میتری 140 هەزار تمەن لە مەیدانی وەنەک لە بیتولماڵتان گرت دوای ئەوە بە ئێمە دەڵەی موڵکی نجومی؟ بۆچی بە خەڵک ناڵێن ئەوە دەردی ئێمەیە ئەوەش دوو بەڵگە لە ئێمە,
لە کۆتایی دا رەییسی وتی: هەر تۆمەت لێدەدەن بیدەن ئێوە قازین دەستان کراوەیە هەر کارێک دەتوانن بیکەن، هەموو عالمەکان دەستبەسەر بکەن. بەڵام تکام وایە ئیمام رەزا بۆ خەڵک بهێڵنەوە و مەیکەنە حیزبی.
ئەم ئاخوندە تەڵەکەبازە بۆ چاوبەست روو بە رۆحانی و لە کۆتایی قسەکانی دا ئیشارەی بە کورد و زمانی کردی کرد ووتی ئێوە زمانی کوردیتان بە کورد نەداوە ئەوە خوا ئەو مافەی پێداون.