لە کەلی "تەتە" و لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشێنێکی پەیکان پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی.
بەپێی هەوا٠Žڵەکان، لە کەلی "تەتە" و لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشێنێکی پەیکان پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی.
رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی 1396، بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی کۆڵبەران له گوندی "تەتە"ی دزڵی سەر بە شاری مەریوان، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.
ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە "ئیدریس مورادی" و "هادی شێروانی" ڕاگەیەنراوە.
ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی"بلچە سوور"ی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان بوون.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو رووداوە بەهۆی ئەوە بووە کە شوفیری پەیکانەکە خەوی لێکەوتووە.