ماڵپەڕی "رۆژی کورد" سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی 29ی بانەمەڕی سەرۆک کۆماری و شۆراکانی شار و دێ وتووێژێکی لەگەڵ جەلال خۆشکەلام ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەقی ئەو وتووێژە بڵاو دەکرێتەوە.
وتووێژی تایبەتیی ناوەندی ڕۆژی کورد لەگەڵ “جەلال خۆشکەلام ئەندامی دەفتەری سیاسیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران” لەمەڕ هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.
ڕۆژی کورد: بە پێناسەیەک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵبژاردن لەو سیستەمەدا دەکرێ چۆن چاوی لێبکرێت؟ ئایا دەتوانین بڵێین لەو سیستەمەدا هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەو ئەنجامەکان ئە وئەنجامانەن کە خەڵک دەنگی پێداون یان نا ڕەوت و ئاسۆیەکی تری لەبەرە؟
خۆشکەلام: هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی به‌ڕێوبه‌ران و نوێنه‌ران له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه یه‌کێکه له پایه و بنەما سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسیه‌ت. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت و سیستەمه دیکتاتۆرییه‌کانی دنیاش به درێژایی مێژوو نه‌یانتوانیوه به ئاشکرا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته دژایه‌تی بکه‌ن. ڕژیمی ئاخوندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێک له به‌ربه‌ست و شێواز و میکانیزمی تایبه‌ت به خۆی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی دامه‌زراندووه بۆ فیلته‌رکردن و ڕێگرتن و شیکاریکردنی دیکتاتۆرییانه، هه‌ڵبژاردنی کردۆته پرۆسیه‌کی فۆرمالیته و موهه‌ندیسی کراو که پێچه‌وانه‌ی بنامه سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسیه‌ته. له‌وه‌ها سیستمێک دا که ڕژیمی ئاخوندی هه‌یه‌تی، هه‌ڵبژاردن تەنیا کارکردنه بۆ وه‌ڕێخستنی شانۆیه‌ک به‌و ناوه‌وه. له سیستەمی ویلایه‌تی فهقیهدا، چه‌ندین ناوه‌ند و ده‌زگای وه‌ک شۆڕای نیگابان و سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بوونیان هه‌یه که چاودێری و فیلته‌ری هه‌ڵبژاردنیان له ئه‌ستۆیه و ته‌نیا که‌سانێک ده‌توانن خۆیان به‌ربژێر بکه‌ن که له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه ته‌ئید بکرێن. له‌م شانۆیه‌دا ڕژیمی ئاخوندی زۆر شێوه‌ی سیناریۆ و ئه‌کته‌ری جۆراوجۆر به‌کاردێنێ که هه‌ر یه‌کێک له سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سیناریۆ و ئه‌کته‌رانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌که‌ی سیستەم و نیزامی ئاخونده‌کان. که‌وایه به‌شداریی خه‌ڵک له‌و پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌وری له ئاڵوگۆڕکردن دا نابێ، به‌ڵکو ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌هێز بۆ ڕه‌وایی دان به‌و ڕژیم و نیزامه‌ی که ئه‌وان زیاتر له ٣٨ ساڵه به‌سه‌ر خه‌ڵکیان دا سه‌پاندوه.
ڕۆژی کورد: بەپێناسەیەک کە هانا ئارێنت لەسەر توتالیتێری دەکا، کۆماری ئیسلامی توتالیتێرێکی مەزهەبیە، لەلایەکی تریشەوە بەو پێیەش کە دەنگ دان یەکێک لە فاکتەرەکانی دیموکراسیە، ئێوە هەبوونی دەنگدان لە ناو ئەو سیستەمە فاشیستە مەزهەبییەدا چۆن پێناسە دەکەن؟
خۆشکەلام: بێگومان ده‌کرێ له‌زۆر ڕوانگه‌وه پێناسه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو ڕژیمی ئاخوندی دا که ڕژیمێکی فاشیزمی مه‌زهه‌بییه بکرێ. هه‌ر یه‌کێک له‌و پێناسه و چه‌مکانه ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ڕه‌وت و شێوازی هه‌ڵبژاردن له‌ناو ڕژیمدا هه‌یه. ڕژیم هه‌وڵ ده‌دا به‌و پێناسه تایبه‌تانه‌ی خۆی، خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان ڕابکێشێ به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و کوردستان پێیان وایه تەنیا ده‌توانن له پرۆسه‌یه‌ک دا به‌شدار بن که هه‌م ده‌نگه‌کانیان کاریگه‌ر بێ و هه‌میش ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ هه‌ڵیبژێرن. به‌کارهێنانی دین و مه‌زهه‌ب، به‌ئامانجی سه‌رخستنی ویستی ئاخونده‌کان بووه و وه‌ک چه‌ک و چه‌مکێکی به‌هێز به‌کاریان هێناوه بۆ ده‌سته‌مۆکردنی جه‌ماوه‌ری ئێران. که‌ڵک وه‌رگرتن و به‌کارهێنانی مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن ئاخوندانه‌وه ئامرازێکی ئاسان بوه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیکتاتۆری و ڕه‌وایه‌ت دان به کرده‌وه تاوانکاری و جینایهتکاریهکانیان به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران. ئه‌گه‌رچی وه‌لی فه‌قی وا نیشان ده‌دا که له‌لایه‌ن ئاسمانه‌وه ڕه‌وایه‌تی پێدراوه، له هه‌ڵبژاردنیشدا لە به‌شداری کردنی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ بۆ ڕەوایی دان به‌سیستم و نیزامه‌که‌ی. ده‌نگدان له‌و بارودۆخه‌دا تەنیا ڕۆڵی ڕووتین و بێ بنه‌ما ده‌بینێ و ده‌بێته شانۆیه‌ک بۆ به‌ڕواڵه‌ت نیشاندانی ده‌ربڕینی ویست و خواستی به‌ناو دیموکراسییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌نگده‌ران و دنیای ده‌ره‌وه.
ڕۆژی کورد: تا چەند لاتان وایە دەنگدان لە کۆماری ئیسلامی‌دا، ئامرازێکە بۆ وەرگرتنی ڕەوایی بۆ درێژەپیدان بە ژیانی سیاسیی خۆی؟ ئایا دەکرێ بڵێین دەنگدانی خەڵک، متمانە و بەڵێن پێدانەوەی دووبارەیە بەو ڕژیمە؟
خۆشکەلام: ئامانجی ڕژیمی ئاخوندی له ده‌نگدان تەنیا و تەنیا ئامرازێکه بۆ درێژه پێدان و پته‌وکردنی ئه‌و سیستم و نیزامه نادیموکراسیهی که دایانمه‌زراندووه و کاری بۆ ده‌که‌ن. له‌هه‌مان کاتیش هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵک بۆ مه‌شروعیه‌ت و ڕەوایی دان به خۆی و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنهراکانی به‌کاردێنێ. به‌ڕای من ده‌نگدانی خه‌ڵک تاکو ئێستا خزمه‌تی به ڕژیم و سیاسه‌ته‌کانی کردوه. ڕژیم ئه‌و هه‌موو شانۆ و سیناریۆیانه‌ی که ده‌یانکا، فریودان و هێورکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه. له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زرانی ڕژیمی ئاخوندی و زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات تاکو ئێستا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک سه‌ختر و دژوارتر بوه. به‌ڵگه‌کان ئه‌و ڕاستیانه ده‌ر ده‌خه‌ن که خه‌ڵکی ئێران ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و بێ‌کاری و چه‌وسانه‌وه و بێ مافی زیاتر به‌ره‌و ڕوو ده‌بن. ڕژیمی ئاخوندی ده‌رگاکانی پێشکه‌وتن و دنیای ده‌ره‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران داخستوه. چین و توێژ‌و و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاجیاکان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به ته‌واوی مانا پێشێل ده‌کرێ. که‌وابوو ده‌نگدانی خه‌ڵک تەنیا ده‌که‌وێته خانه‌ی هاوکاریکردن به‌و ڕژیم و ده‌سه‌ڵاته.
ڕۆژی کورد: حیزبە کوردییەکان و زۆربەی ئۆپۆزیسیۆنی نیوەگیانی ئێرانیش، لەگەڵ تەحریم هاودەنگن، پێتان وایە ئەو هاودەنگییە چ کاریگەرییەکی دەبێ؟ ئەگەر خەڵک بە دەنگیانەوە نەهاتن (بەو پێیە کە ڕژیم ئامراز و میکانیزمی هاندان و سزادانی زۆری لەبەر دەستە)، ڕێگاچار چیە و چۆن دەکرێ ئەو خەسارە بەری پێ بگیردرێت؟
خۆشکەلام: کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران زوڵمی لێده‌کرێ و به‌زۆر ده‌سه‌ڵات و سیستمێکی به‌سه‌ردا سه‌پاوه که خۆی نایهه‌وێ. ئۆپزیسیۆنی ئێرانی تاکو ئێستا به‌داخه‌وه نه‌یتوانیوه له ئاست ڕژیم دا یه‌ک ده‌نگ بێ. بێگومان گه‌لێک هۆکار هه‌ن که ناکرێ لێره ئاماژه‌ی پێ بکه‌م . من پێم وایه ئه‌و ئه‌و یه‌ک ههڵوێستیهیی ئۆپزیسیۆنی ئێرانی بۆ ته‌حریم و پشتیوانی خه‌ڵک، سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه و ده‌توانرێ ببێته هێز و هه‌ڵوێستێکی گرنگ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ڕێژمی ئاخوندی. پێویسته ئۆپۆزیسیۆن کار به یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک گوتاری بکا و به‌هاوبه‌شی بۆ ئازادکردنی گه‌لانی ئێران تێ‌بکۆشن و سیستم و نیزامێکی دیموکراسی دابمه‌زرێنن. ڕاسته ڕژیم هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ سزادان و هاندانی خه‌ڵکی تا ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێ خه‌ڵک باوه‌ڕی پته‌وی به هێزی خۆی بێ و به‌ده‌م هیچ پرۆسه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕژیمه‌وه نه‌چێ. بێگومان ئه‌مه ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆن قورس‌تر ده‌کا و ده‌بێ بیر له هه‌موو که‌ناڵ و میکانیزمێک بکه‌نه‌وه بۆ داڕمان و ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی.