پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕیشەی ناکۆکی عەرەبستان وڕژیمی ئێران وڕەوتی نوێ لە ناوچەکە

ڕیشەی ناکۆکی عەرەبستان وڕژیمی ئێران وڕەوتی نوێ لە ناوچەکە
زێنەب حوسێنی

 

کارەساتی مەنا بۆ حاجیانی وەڵاتانی زۆرینە موسوڵمان نشین کە کوژرانی زیاتر لە 465 حاجی ئێرانی لێکەوتەوە، کێشمەکێشی زیاتری نێوان دوو وەڵات واتە ئێران و عەرەبستانی بەدووی خۆیدا هێنا. رۆژی 2ی ڕەزبەر کە زیاتر لە 1000 کەس لەکاتی حەجدا بە هۆی پاڵەپەستۆ گیانیان دا، پرۆسەی حەج وچۆنیەتی پێشوازی حاجیانی لە لایەن حکومەتی عەرەبستانەوە خستە ژێر پرسیار. رژیمە یەک لە دووی یەکەکانی ئێران هەرلە ئیمپراتوری سەفەویەوە تا رژیمی دیکتاتۆری خومەینی لەگەڵ رەوتی سوننە کە هەر وەڵاتێک ڕابەرایەتی بکات دژایەتی هەبووە و تا ئیستاش ئەم ناکۆکیە بەردەوامە و ڕۆژ لە دووی رۆژ قوڵتر دەبێتەوە.لە ماوەی زیاتر لە 500 ساڵ بەسەر شەڕی نێوان ئەم دوو مەزهەبە، ناکۆکی وئالۆزیەکان بە شێوەی جیاواز و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە خۆی دەرخستوە. رەوتی شێعە لە ئێران کە شەرێکی درێژماوەی لەگەڵ ئیمپراتوری عوسمانی برد بەڕێوە و زیانەکان زیاتر بەر گەلانی ئێران کەوتوە، بەتوندتر بوونەوەی ئەم شەڕە بە شێوەیێکی دیکە لە گەڵ عەرەبستان، وەڵاتانی دیکەشیان لە گەڵ خۆیان پەلکێشی ئەم شەرە کردوە. شەڕی ئەم دوو وەڵاتە کە بۆ ماوەیێک خۆی لە شەڕی ساردا دا بینیبۆوە، ئێستا چۆتە قۆناغێکی پڕ مەترسی ولە وەڵاتانی یەمەن وبەحرەین وعێراق وهتد.... شەڕێکی قورسیان تاو داوەتێ‌ وناوچەکەیان خستۆتە قەیرانێکی قوڵ کە خەریکە پڕیشکی دەگاتە وەڵاتانی دیکە و بە هۆی ئەم شەڕەوە دوو زلهێز واتە ئەمریکا و ڕوسیە زیاتر لە ناوچەکە خۆیان دەر ئەخەن. دیارە عەرەبستان کە بە درێژایی مێژوو دژبەری خۆی سەبارەت بە رەوتی شێعە نەشاردۆتەوە ولە هەر مەجال و ڕێکەوتێک بۆ لەناو بردن یان لاواز کردنی شیعە لە ئێران وناوچە کاری کردوە، حیساب بۆ رژیم ناکات و تا ئێستا بەهیچ جۆر لیبووردنی بۆ کەم وکوڕییەکانی سەبارەت بە ڕووداوی سەر حاجیانی ئێرانی نەهێناوەتەوە. هاوینی ساڵی 1366ی کۆچی خۆری کە بەفیتی سەرانی رژیم حاجیە ئێرانیەکان پرۆسەی حەجیان شێواند و لە ئاکامدا بە هۆی تەقە ودەستڕێژی هێزەکانی عەرەبستان نێزیک بە 300 نەفەر کوژران، ناکۆکیەکەی زیاتر کرد و هیچ کام لەم دوو لایەنە بە تایبەت عەرەبستان خۆی بە تاوانبار نەزانی، بەڵکوو زۆر بە توندی پیلانی ڕژیمی بۆ شێواندن وئاڵۆز کردنی حەج تاوانبار کرد. ڕەشەممەی ساڵی 1391 کە دیپلۆماتێکی عەرەبستان لە تاران بە ماشین دای لە کەسێکی ئێرانی و لە جێگەدا کوشتی، کێشەیێکی دیکەی لە نێوان ئەم دوو وەڵاتە دروست کرد.رژیم کە بەدووی بیانوو دەگەرێت تا عەرەبستان وکەسانی حکومەتی ئەم وەڵاتە بە لادەر لە دینی ئیسلام دەربخات، لە کاتی ئەو رووداوەدا بڵاوی کردەوە کە دیپلۆماتەکەی عەرەبستان سەرخۆش بووە. ئەم پروپاگەندەی ڕژیم سەبارەت بە سەر خۆشی ئەو دیپلۆماتە، بووە هۆی ئەوە کە بە بێ‌ داوای لێبوردنی عەرەبستان ئەو دیپلۆماتە ئێرانی جێهێشت. هەر لە درێژەی ئەم تاوانبار کردنانەدا ئەمساڵ ڕژیم بڵاوی کردەوە کە  2 لاوی ئێرانی لە کاتی گەڕانەوە لە حەج تووشی دەستدرێژی مەئمورانی عەرەبستان بوونەتەوە وبەم هویەوە ماوەیێک عەمرەیان ڕاگرت. تاوانبار کردنی یەکتر بە هۆی جۆراوجۆر لە نێوان ئەم دوو وەڵاتەدا کە ڕیشەیێکی هەیە پێی ناوەتە ئەو قۆناغەی کە ئێستا وەڵاتان وگروپە ترۆریستەکان بە نوێنەرایەتی ئەم دوو وەڵاتە شەڕی یەکتر دەکەن. هاوکات بۆ لەق کردنی پێگەی یەکتر لە ناوچەکە و نێوخۆی وەڵاتەکانیان،پیلانیان هەیە وهەرکامیان لە پاشنەئاشێلی ئەوی دیکەیان دەگەڕێت. ئاخوند خامنەیی وەلی فەقێی ڕژیم لەکاردانەوەی سەبارەت بە ڕووداوی مەنا هێرشی توندی کردە سەر کاربەدەستان و ئالی سعودی وبە دەسپێکی شەر و وهێرشی نیزامی ،ترساندن. هەرەشەی وەلی فەقێ‌ هاوپێوەندە لەگەڵ هەڕەشەی فەماندەکانی سوپای پاسداران کە بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لەو وەڵاتە دەکەن. وەلی فەقێ‌ لەگەڵ هەڕەشەی شەڕ و بەهێزکردنی گروپە نەیارەکانی سعوودی ووەڵاتانی سەروەئالی سعوود، ڕەخنەی توند لە پێشوازی حاجیەکان دەگرێت ولەم بارەوە عەرەبستانی خستۆتە ژێر پرسیار و دەڵێت عەرەبستان شایانی ئەوە نیە بە تەنیا پرۆسەی پێشوازی بەڕێوە بەرێت بەڵکوو دەبێت ڕێوڕەسمەکانی حەج بسپێردرێت بەشۆڕایێک یان مەرکەزێک کە نوێنەرایەتی وەڵاتانی ئیسلامی بکات. لە وەڵامی رژیم کە تا ئێستا سعودیەکان بە فەرمی وەڵامێکیان نەبووە،بە شێوەی ناراستەوخۆ لە ڕێگەی شەڕ لەیەمەن و وڵاتانی دیکە پەیام دەنێرن بۆ رژیم.دەسەڵاتی ئێران کە پشتیوانی سەرەکی حوسیەکانە لە یەمەن، لە بەرانبەر هاوپەیمانی عەرەبستان لەم وەڵاتە خۆی دەبینێتەوە وحکومەتی شەرعی ئەو وەڵاتە کە پاڵ پشتی عەرەبستانە هەیە وحوسیەکانیش کە سەروە رژیمن سەرقاڵی شەڕێکی ماڵ وێرانکەرن وخەڵکی یەمەنیان تووشی قەیرانێکی قوڵی هەموو لایەنە کردۆتەوە. هاوکات ئەم شەڕە بە شێوەی جیاوازتر لە وەڵاتی سوریە لە ئارادایە و رژیم لەگەڵ ڕوسیە وحیزبوڵلای لوبنان شەڕی مانەوەی ئەسەد دەکەن ولە لایێکی دیکەش ئەرتەشی ئازادو شۆڕای نەتەوەیی وبەرەی نوسرەی نێزیک لەئامانجی عەرەبستانن. بەرەی ئێران- ڕوسیە کە دژی قازانج وپێگەی عەرەبستانە، لەم ناوچە خەریکی بەرفراوان کردنی پێگەی خۆیانن و ڕوسیە گەرەکیەتی بنکەی دەریایی لە بەندەری تەرتوسی سوریە لە پاڵ مەدیتەرانە دابنێت تا بەر بگرێت بە نفوزی ناتۆ لەم دەڤەرە و بە سەرکەوتنی ئەم ئارمانجەشی نەخشەی ناوچەکە بە جۆرێک دەگۆرێت کە لە قازانجی ئەو وەڵاتانە بێت کە هاوبەرژەوەندن لە مانەوەی ڕژیمی خوێنمژی ئەسەد. لە عێراقیش کە دەسەڵاتی شێعەی ئەم وەڵاتە لەم دواییانەدا رێکەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ هەریەک لە ڕوسیەو وئێران وسوریە واژوو کرد تا ڕادەیێک پارسەنگی هێزی گۆڕیوە وبەم رێکەوتنە ناراستەوخۆ کار بۆ ئەوە دەکرێت دەستی وەڵاتانی رۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمریکا کورت بکەنەوە. تورکیە کە تا ئێستا لەم پێوەندیەدا هەڵویستێکی نادیاری هەیە وبە هۆی گومان لە پێوەندی ئەم وەڵاتە لەگەڵ گروپی ترۆریستی داعش و هاوکات رێگەدان بە بنکەی نیزامی و نۆژەن کردنەوەی ئینجرلیک، سەر لی ٠Žشێوایێک لە سیاسەتی دا هەیە ولەم پێوەندیەدا سیاسەتی دوو لایەنە پەیڕەو دەکات، بەڵام زیاتر بەلای بەرەی عەرەبستانە و ڕوخانی ڕژیمی ئەسەد و لاوازبوونی ئاخوندانی پێخۆشە. ئەم ناکۆکی ومەترسیانە بۆ ناوچەکە بە جۆرێکە کە پێوەندی بەکوردەوە هەیە و راستەخۆ بەشێکین لەم گۆڕانکاریە. بێگومان ئەم وەڵاتانەی کە لەم ناوچە لە پێناو قازانج وهێژموونی زیاتر تەراتێنیانە ،هەرکام قازانجی خۆی ودارودەستەی لەبەرچاوە. پێویستە خەڵکی کوردستان و ڕابەرایەتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی یەکڕیزی وئینسجام بکەنە بەردی بناغەو بە شێوەیێک کاربکەن کە بەرژەوەندی پێش هەموو شتێک بخەن وبەکردارەکی نەچنە هیچ بەرەیێکەوە کە دواتر بە زیانمان بشکێتەوەبەڵکوو دەبێت هەوڵ بدەین لە گۆڕانکاریی نەخشەی نوێی ئەم ناوچە زۆرترین دەسکەوت بەدەست بهێنین.

 


9 ساڵ و 26 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕیشەی ناکۆکی عەرەبستان وڕژیمی ئێران وڕەوتی نوێ لە ناوچەکە

ڕیشەی ناکۆکی عەرەبستان وڕژیمی ئێران وڕەوتی نوێ لە ناوچەکە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران