پرێس کۆنفڕانسێکی کراوە لە ژێر ناونیشانی شانۆی بە نێو هەڵبژاردنەکانی رژێمی ئێران بە مەبەستی هاوگوتارکردنی داخوازی سەرجەم حیزب و رێکخراوەکان
لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات لە ۲۳ی بانەمەڕی ۲·۱·ی کوردی پرێس کۆنفڕانسێکی کراوەی لە ژێر ناونیشانی شانۆی بە نێو هەڵبژاردنەکانی رژێمی ئێرانی داگیرکەر بە مەبەستی هاوگوتارکردنی داخوازی سەرجەم حیزب و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوە برد .
سەرەتای پرێس کۆنفرانسەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان بەرنامەی کاری کۆنفرانس لە لایەن بەڕێز ئارام سلێمانی ڕاگەیەندرا ، دواتر بەڕێز جەلال ڕەوانگەرد بە نوێنەرایەتی لیژنەی رۆژهەڵات مەبەستیان لە رێکخستنی ئەو پرێس کۆنفرانسە بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە.
دواتر پەیامی هاوبەشی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی داواکردنی بایکۆتی خەلک لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئیران لە لایەن خاتوو شیراز نادری خوێندرایەوە .
پاشان هەر کام لە نوێنەری حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات مەبەست و ئامانجی خۆیان لە داواکاری بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکان ڕوونکردەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو پرێس کۆنفرانسە نوێنەری سەرجەم رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵات داخوازییەکانی خۆیان ڕوو بە توێژی ژنانی کورد خستە بەرباس.
پاش ئاڵۆگۆڕی بیرووڕا و یەک گوتار کردنی پەیامی هاوبەشی سەرجەم حیزب و رێکخراوەکانی ژنان و لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات، لیژنەی رۆژهەڵات ، پشتیوانی خۆیان لە داخوازی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەربڕی.
|