یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە سمیناری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەشداری هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە سمیناری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەرێزان رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی، شۆرش حاجی و ئەوین فەرەجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو








رۆژی پێنج شەممە 28ی بانەمەڕی 1396، هەیئەتێکی سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی، شۆرش حاجی و ئەوین فەرەجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو بەشداری سمینارێکی ئەو ناوەندەیان کرد لە ژێر ناوی "ئۆراسیا و رۆژهەلاتی نێوەراست" کە بۆ بیرمەندی ناوداری رووسی "ئەلکساندەر دووگین" رێکخرابوو.


ئەو بیرمەندە رووسە خاوەنی نزیک بە 30 کتێب و لێکۆڵینەوەی سیاسیە و کەسایەتیەکی نزیکە لە دەسەڵاتدارانی رووس و تێزەکانی وەک سەرچاوە بۆ چارەسەری قەیرانەکان بەکار دێنن.


پوختەیەک لە باسەی ئەلکساندەر دووگین لە هەولێر: 



لە بیرۆکەی ئەو بیرمەندە رووسەدا جیهانی یەک جەمسەری و دوو جەمسەری جێگای نابێتەوە و پێیوایە قۆناخی دووەمی مرۆڤایەتی قۆناخی کۆمەڵگای مەدەنییە.

ئەلیکساندەر دووگین بە ئاماژەدان بەوەی وشەی خەڵک و گەل مەفهوومێکی بنچینەییە کە دەتوانێت لە کۆمەڵێک هۆزی جیاواز پێک بێت گوتی: "من دڵنیام کە کورد گەلن و ئەمەش قوڵترین و بەهێزترین شووناسە ، مێژوویەکی هەزاران ساڵەیان هەیە و هیچکەس ناتوانێ نکوڵی لە ئێوە بکات وەک نەتەوەیەک".

سەبارەت بە بیرۆکەی ئوراسیا، ئەلیکساندەر دووگین گوتی: "بۆ خەڵکانی وەک ئێمە خەڵک گرنگترین رەگەزە ، جیاوازی رەگەزی لەنێوان خەڵک لەم بیرۆکەیەدا رێگە پێدراو نییە ، هیچ گرووپێک ناتوانێت بەسەر گرووپی دیکەدا زاڵبێت، ئەو جیهانە نوێیە لەسەر ئەوە دامەزراوە کە خەڵک بەهێزترین رەگەزی ناو ئەو بیرۆکەیەیە".

ئەو بیرمەندە رووسە رەخنەی لە جیهانبینی رۆژئاوایی گرت و گوتی: "جیهانی ئەوان یەکجەمسەرە و پێیانوایە یەک بەها هەیە لە جیهاندا و ئەویش جیهانگیرییە، ئەو جیهانەی کە رۆژئاوا خەولقاندوویەتەی ئەوەیە کە گرووپێک زاڵدەبێت بەسەر خەڵکدا، ئەوان جیهان پۆلێن دەکەن بۆ دوو لایەن ، گەشەکردوو و گەشە نەکردوو، ئەگەر گەشەکردوو بی لەگەڵ ئەوانی ئەگەر گەشەکردوو نەبی لەوان نیت ".

ئەلیکساندەر دووگین لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی جیهانگیری رۆژئاوا گوتی: "لە روئیا جیهانییەکەیاندا خەڵک بوونی نییە و تەنیا کەڵک لە گەلان وەردەگرن ، بۆیە بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکان لە ئەوروپا لە گەشەکردندایە ، نیوەی ئەمریکاش دەیانەوێت خەڵکەکەی خۆیان دەرباز بکەن بۆیە دەنگیان بە ترەمپ دا، ئەگەر بمانەوێت داکۆکی لە مافی گەلان بکەین دەبێت دژایەتی جیهانگیری رۆژئاوا بکەین".


شایانی باسە لەو سمینارەدا ژمارەیەک لە نوێنەری ئەحزاب، سەرکردە و کەسایەتی و چالاکانی سیاسی بەشدار بوون.





7 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە سمیناری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

بەشداری هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە سمیناری ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران