پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرشی فرۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سپای ئەسەد و تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژێمی ئێران

هێرشی فرۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سپای ئەسەد و تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژێمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی راگەیەنە نێونەتەوەییەکان فرۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە رێبەری ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە 28ی بانەمەڕی 1396 کاروانێکی ئەرتەشی ئەسەد لەگەڵ تاقمە چەکدارەکانی رژێمی ئێرانیان کردۆتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی "مزاحم السلوم" لە هێزەکانی ئوپزسیۆنی سوری، ئەو کاروانە لە رێ دا بوو بۆ بنکەی سەربازی "التنف" لە باشووری سوریە کە شوێنی جێگیربوونی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکایە.

هەواڵدەری رۆیتێر لە زمان مزاحم السلومەوە زیادی کرد: فرۆکەکانی هاوپەیمانی لە کاتێکدا هێرشیان کردە سەر ئەو کاروانە کە لە 27 کم ئەو بنکە سەربازیە لەگەڵ هێزەکانی ئوپزسیۆن وەشەر هاتن. سەربازانی ئوپزسیۆن دەڵێن: ئێمە هاوپەیمانانمان ئاگادار کردەوە کە لەلایەن ئەرتەشی سوریە و تاقمە چەکدارەکانی رژێمی ئێرانەوە هێرشمان کراوەتەسەر و فرۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بە هاناوە هاتن و ئەو کاروانەیان لەناوبرد.

لەلایەکی دیکەوە شەعید سەیف لە بەرپرسانی ئەرتەشی ئازادی سوریە گوتی کە دەستێوەردانی ئەمریکا یارمەتی شۆرشگێڕان دەکا بۆ ئەوە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی داهاتووی ئەرتەشی سوریە و گروپەکانی سەر بە رژێمی ئێران بپارێزن.


7 ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی فرۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سپای ئەسەد و تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژێمی ئێران

هێرشی فرۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر سپای ئەسەد و تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژێمی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران