نەوشیروان مستەفا رێکخەری بزوتنەوەی گۆران لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەمرۆ هەینی 29ی بانەمەڕی 1396، نەوشیروان مستەفا رێکخەری بزوتنەوەی گۆران لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
شۆرشی حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند: لە پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سەعات 8:00ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 29ی بانەمەڕی 1396، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی هەرێمی کوردستان، خاوەن چەندین کتێبی سیاسی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.