سازمانی خەبات بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پانزدەهەمین کۆنگرەی کۆمەلەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرد
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 18ی مانگی مای 2017شاندێکی سازمانی خەبات بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پانزدەهەمین کۆنگرەی کۆمەلەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرد. شاندی سازمان پێکهاتوو لە بەرێزان کامیل نوورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و
فوئاد جەعفەری بەرپرسی پیوەندی سڵیمانی سازمانی خەبات لە لایەن بەرپرسانی کۆمەڵەوە بە گەرمی پیشوازیان لێکرا.
رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرە بە ووتەی بە خێرهاتن و راپۆرتی لیژنەی ئامادەکار دەستی پێکرد و بە راپۆرتی سیاسی سکرتێری گشتی و پەیامی حیزبەکان کۆتایی پێهات.
جێگەی باسە شاندی سازمان لە نزیکەوە پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی پانزدەیەمی کۆمەڵەی شۆڕشگیریان لە بەرپرسانی کۆمەڵە کرد و هیوای کۆنگرەیکی پڕ دەسکەوت و سەرکەوتوویان بۆ ئەندامانی کۆنگرە خواست.