جەماوەری کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بایکوتی ئەو بەناو هەڵبژاردنانەیان کردوە و بە پیر بانگەوازی شەش لایەنە کەی کوردستانەوە هاتوون
ئەو راپۆرتانەی لە شار و ناوچەکانی کوردستانەوە بەدەستمان دەگەن کەساسی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێم دەردەخەن و نیشانی دەدا کە جەماوەری کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بایکوتی ئەو بەناو هەڵبژاردنانەیان کردوە و بە پیر بانگەوازی شەش لایەنە کەی کوردستانەوە هاتوون.
هاووڵاتیەک لەو بارەوە دەڵێ: بنەماڵەی خۆم و ماڵی خاڵەکان و باپیرم هیچ کەسمان نەچووە بۆ دەنگدان،
منیش وەک خۆم رێزیان لێ ئەگرم لەبەر ئەوەی بە دڵ گوێیان لە وتارە جوانەکەی بەرێز جەنابی بابەشێخ گرت و ئەو رژیمە خوێنمژەیان ڕەد کردۆتەوە، سپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست بژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بژی کورد.
هەروەها سەبارەت بە ترسی رژیم لە دروست بوونی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی جەماوەریی لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە:
خەڵکی بەشداری کەمی کردوە هەروەها، لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان رژیم کەسی خۆی داناوە، نیروی انتزامی و سپای پاسداران و هەموو جاشەکانی داناوە لەوێ و پشکنینی خەڵک ئەکرێت بەتوندی و زۆر ئەترسن کە کێشە دروست بێت. بروخێت رژیمی ئاخوندی سەرکەوێ کورد.
شایانی باسە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان خەڵک بەشداریان لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا نەکردوەو لە چەند سەعاتی داهاتوودا راپۆرتێکی تایبەتمان لەو بارەوە دەبێ.