خەباتمێدیا: رۆژی یەکشەممە 30 بانەمەڕ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتاری حەفتانەی خۆیدا گوتی: زۆرێک لە رێبەران نیگەرانی خۆیان لە پێوەند بە ترۆرێزم و گەشەکردنی توندئاژۆیی و دەوری رژێمی ئێران لە پشتیوانی ماڵی ئەو دووە، دەربڕیوە.
لە ئێستادا وادیارە رێبەرانی مسوڵمان ئامادەی قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتی و دەوری زیاتر لە شەری دژ بە ترۆریزم لە ناوچەکەی خۆیاندا هەیە. کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە ئەو کارە ئەنجام بدەین. ئێمە ئەو کارە پێکەوە ئەنجام دەدەین و دەبێ ئەنجامی بدەین.