شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کارەساتی مادەی هۆشبەر و دیاردەی موعتادانی سەر شەقام

کارەساتی مادەی هۆشبەر و دیاردەی موعتادانی سەر شەقام
سازمانی خەبات

 

مادەی هۆشبەر ئەو دیاردەیەی کە دەستی خستۆتە بینەقاقای کۆمەڵگا و بە بەردەوامی و بە چرکە هاوەلاتیان دەکاتە قوربانی و شیرازەی کۆمەڵگا و خاوخێزانەکانی بە تەواوی لێک هەڵوەشاندووە. 

کارەساتەکە رۆژ لەدوای رۆژ لە حاڵێ‌ پەرەسەندن دایە و دوایین ئاماژەکانیش ئاستی بەرفراوانی ئەو کارەساتە پشت راست دەکاتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکانی سەر بەحکوومەت کە زۆر جار کەمتر لە رێژەی راستەقینەی خۆیەتی لە ساڵی رابردوو دا نزیک بە 550 هەزار کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر دۆزراوەتەوە. ئەو سەرژمێرییە لەماوەی 6 مانگی سەرەتای ساڵی 1394 گەیشتووە بە 300 هەزار کیلۆ، کە هەر بەمجۆرە بڕوات ئەمساڵ رێژەی مادەی هۆشبەری ئاشکرابوو زیاتر لە سەرژمێری ساڵی رابردوو دەبێ.  

هەروەها  30 لەسەدی سەرجەمی مادەی هۆشبەری هاوردە کراو بۆ ناو ئێران دۆزراوەتەوە و بەو پێیە 70 لەسەدی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران بە کار دەهێندرێن. بە پێی سەرژمێرییە بلاوکراوەکان ، 55 لەسەدی بەکارهێنەران ی مەوادی موخەدیر تریاک بە کار دێنن، 26 لەسەد مادەی شیشە بە کار دێنن، 16 لەسەد کراکی ئەفغان، 8 لەسەد هیرۆئین، 6 لەسەد حەشیش و 3 لەسەدیش ئێکستازی  بە کار دێنن. بەسەرنج دان بە کەڵک وەرگرتنی جۆراوجۆری مەوادەی هۆشبەر کۆی گشتی ژمارەکانی سەرەوە زیاتر لە 100 لەسەد نیشان دەدات. 

دەسپێکی تەمەنی کەڵک وەرگرتن لە مادەی هۆشبەر گەیشتووەتە ژێر 16 ساڵ. یەک لەسەدی خوێندکاران یان موعتادن و یان ماەی هۆشبەریان ئەزمون کردووە. وێرای ئەوەی کە 4.2 لەسەدی خوێندکارانی ئێرانیش تووشی ئیعتیاد و مادەی هۆشبەر بوونە. 

لە 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵ سەرژمێریی قوربانیەکانی مادە هۆشبەرەکان لە ناو پیاوان 838 و لە ژنان دا 101 کەس راگەێندراوە.  لە بەراوردی زۆرترین قوربانیەکان بە ریز ناوی شارەکانی تاران، خوراسانی رەزەی و ئیسفەهان دێ‌. بە پێی ووتەی وەزیری ناوخۆی کابینەی رۆحانی لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 1393 بە بوونی 100 هەزار موعتادی سەرشەقام لە ئێران زیاتر لە 13 تا 15 هەزار کەسیان لە تاران دەژین. 

بێگومان هۆی سەرەکی بەربڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر، سپای پاسداران و باڵەکانی جینایەتکاری رژیمی ئاخوندین. ئامانجی ئەوان لەناوبردنی وردە وردەی لاوانی ئێرانە کە بۆ خۆیان دەیان جار دانیان بەوە ناوە کە لاوان وەکوو بومبێکی چیندراون لە دژی نیزامی ئاخوندی. 

 بە پێی سەرژمێریی ناوەندەکانی رژیم سەرژمێری تووشبووان بە مادەی هۆشبەر 4 میلیۆن کەسە کە بێگومان سەرژمێرییە راستەقینەکان زۆر زیاتر لەو ژمارەن. زیانەکانی مادەی هۆشبەر بە ئابووری ئێران 40 هەزار میلیارد تمەن راگەێندراوە , بە پێی راپۆرتی پزیشکی قانونی رژیم سەرژمێریی قوربانیانی مەوادی هۆشبەر لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ 666 کەس بوونە. بە پێی راپۆرتەکانی پزیشکی قانونی، 347 حاڵەت ژەهراوی بوونی لەرادەبەدەر، 220 حاڵەت کێشەی درێژ ماوە و 99 حاڵەتیش مردن بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە مەوادی سەرخۆشکەر بووە. لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 93 قوربانیانی مەوادی هۆشبەر لە ئێرانی ژێر دەسەلاتی ئاخوندەکان لەگەڵ گەشەی 5.4 لەسەدی رووبەروو بووە لەکاتێک دا کە سەرژمێری خەسارەتەکان لەماوەی هاوشێوەی ساڵی پێشوو 632 کەس بووە. لە ئێستا دا تەمەنی ئیعتیاد گەیشتووەتە 13 ساڵ و ئەو سەرژمێرییانە نیگەرانیەکان زیاتر دەکات. بە پێی دوایین زانیارییەکان پەرەسەندنی ئیعتیاد لە نێو لاوانی ژیر 18 ساڵ 100 لەسەد بووە و 3 لەسەد لە موعتادەکانیش لە نێوان 15 تا 19 ساڵ تەمەنیان بووە. ساڵی رابردوو لە زمانی بەرپرسانی رژیم وریایی درا کە نزیک بە یەک میلیۆن و 400 هەزار منداڵ لە ژێر هەرەشە و مەترسی تووش بوون بە مادەی هۆشبەر دان و و کەڵک وەرگرتن لە شیشە تەنیا بە ماوەی 2 ساڵ لە ژێر 4 لەسەد گەیشتووەتە 22 لەسەد. 

 


9 ساڵ و 27 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کارەساتی مادەی هۆشبەر و دیاردەی موعتادانی سەر شەقام

کارەساتی مادەی هۆشبەر و دیاردەی موعتادانی سەر شەقام

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران