رۆژی یەکشەممە 31ی بانەمەڕی 1396، عادل ئەلجوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کونفرانسێکی چاپەمەنی هاوبەش لەگەڵ رەکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە کونفرانسی عەرەبی ئیسلامی ریاز گوتی: لە نێو وەڵاتانی ئیسلامی کە لەو کونفرانسەدا بەشدار نین رژێمی ئێران و سوریەیە کە بە تەواوی ناسراون. ئەوان وەلات گەلێکن کە رێز لە رێسا نێو نەتەوەییەکان ناگرن و پێبەندیان نین. ئەوان مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن و پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکەن کە بەشداری نەکردنیشیان بە تەواوی روونە و ئەگەر رژێمی ئێران دەیویست لەو کونفرانسەدا بەشدار بێ پێش ئەوە دەبوو لە قیتنەگەری مەزهەبی و ئاژاوەنانەوە و دەستێوەردان لە وەلاتانی دیکە دەست هەڵگرێ.
رەکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش گوتی: منیش بە نۆبەی خۆم بەخێراتنتان دەکەم بۆ ئەو کونفرانسە و سەبارەت بە قسەکانی مەلەک سەلمان دەبێ بڵێم کە لەگەڵ قسەکانی ترامپ وێکچوونیان زۆرە لە یەک راستادان. جوێ لەوە ئێمە لە نێو قسەکانی مەلەک سەلمان برشت و جیددیەتمان بینی بۆ چارەسەری ئەو بابەت و کێشانەی هەن و لەو هەنگاوانەی هەڵیگرتووە بوێری بەدی دەکرێ.
ناوبراو لە وەلامی ئەو پرسیارەی کە عادل ئەلجوبێر سەبارەت بە نەبوونی رژێمی ئێران لەو کونفرانسەدا، بۆچوونی ئێوە چیە؟ گوتی: هەر وەک عادل ئەلجوبێر وتیان بەشدار نەبوونی رژێمی ئێران لەو کونفرانسەدا بۆخۆی بەڵگەیەکی روونە لە رێژەی ئاژاوەگێری ئەو رژێمەو پشتیوانی لە تیرۆریزم لە یەمەن و سوریە و حیزبوڵا و هاوکاری راستەخوی دارایی بۆ تاقمە چەکدارەکان لە کاتێکدا بە رواڵەت دەیەوێ وای نیشان بدات کە جیرانێکی باشە بۆ وەڵاتان بەڵام لە کردەوەدا جوێ لە ئاژاوەگێری کارێکی دیکە ناکا. هەر بۆیە دەڵێم تا کاتێک واز لەو کارانە نەهێنێ لەو کونفرانسەدا جێگەی نیە. بە هەڵبژاردنێکی نوێ کە بەرێوەچووە دەبێ ببینین کە ئایا دەیەوێ هەر بۆ ئەو پێگە مێژوویەی خۆی بگەرێتەوە یان هەر ئەو رێگەی ئێستا درێژە پێ دەدا کە دەبێ چاروەرێی سزا و ئابڵوقەی زۆر زیاتر بێ. بە دڵنیاییەوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دژ بە رژێم بەکار دێنین.