رۆژی یەکشەممە 31ی بانەمەڕی 1396، دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی رێبەرانی عەرەب لە ریاز گوتی: ئامانجی ئێمە پێکهێنانی هاوپەیمانەتی ئەو وەڵاتانەیە کە دژی تیرۆریزمن. ئەو کۆبوونەوەیە بێ وێنەیە و نیشانەیەکی ئامانجی هاوبەشی ئێمەیە.
دەبێ بەسەر تیرۆریزمدا سەرکەوین. کچان و کورانی مسوڵمان دەبێ لە ئارامی دا بژین. بە پشتیوانی خودا ئەو کۆبوونەوانە دەست پێکی کۆتایی ئەوانەیە کە تیرۆر دەکەن. ئەو کۆبوونەوانە دەست پێکی ئاشتی ۆ خۆرهەڵاتی ناوەراستە. ئێمە دەبێ تیرۆریزم و بیرێک کە داینەمۆی وەگەرخستنیەتی شکست بدەین.
گەورەترین هێرشی تیرۆریستی کە قوربانی زۆری لێکەوتبێتەوە دژ بە وەڵاتانی ئیسلامی ئەنجام دراوە. زیاتر لە 95 لەسەدی قوربانیانی تیرۆریزم مسوڵمان بوون. دەبێ لێپێچینەوە لە داعش و ئەلقاعیدەو حیزبوڵا بکرێ. خۆرهەڵاهەتی ناوەراست ناوچەیەکی دەوڵەمەتدە. نابێ بێتە شوێنێک کە خەڵکەکەی لێی هەڵێن و پەنابەر بن. توندوتیژی تیرۆریستی تەحەمول ناکرێ. تیرۆر کردن بە نێوی خودا دەبێ بۆ هەر مەزهەبێک بەبێ رێزی حیساب بکرێ. من سپاسی ئەنجومەنی وەڵاتانی کەنداو دەکەن کە حیزبوڵایان لە لیستی تیرۆر داناوە و سپاسی عەرەبستان دەکەم ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەو لیستە داناوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا وتی: رژێمی ئێران لە باری داراییەوە پشتیوانی تیرۆر دەکا. ئەو رژێمە سوتەمەنی پێویست بۆ پەرەپێدانی بشێوی لە ناوچەکە دابین دەکات. رژێمی ئێران پشتیوانی لە بەششار ئەسەد دەکا. ئێمە لەم دواییانەدا هەنگاوگەلێکان لە سوریە هەڵێنا لەوانە تەقاندنی 59 موشەکی کروز. وەڵاتانی بەرپرس دەبێ کۆتایی بە قەیرانی مرۆیی لە سوریە بێنن.
گەورەترین قوربانیانی رژێمی ئێران خەڵکی ئێرانن. دەبێ دابین کردنی دارایی تیرۆریزم لەلایەن رژێمی ئێرانەوە ببرین. خەڵکی ئێران دەبێ حکومەتێکی شیاویان هەبێ.