رۆژی یەکشەممە 31ی بانەمەڕ، ماڵپەری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رایگەیاند: ئەورۆ ئەمریکا و عەرەبستان رێکەوتێکی مێژووییان واژۆ کرد و دامەزرانی ناوەندی هاوبەشی بە ئامانج کردنی هاوکاریە داراییەکانی تیرۆریستانیان (TFTC) راگەیاند. ئەو ناوەندە ئاکامی یەک سیاسەتی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەو هەرەشانەی هەن و بەهۆی هاوکاریە داراییەکانی تیرۆریستانەوەیە.
ئەو ناوەندە کە بۆ بەرەروو بوونەوەی هاوکاریە داراییەکانی تیرۆریستانە نیشانی دەدا کە کاردانەوەیەکی نوێ و دروستە کە کەرەستەکان بە کار دێنێ و هاوکاری نێوان ئەمریکا و عەرەبستان و هاوبەشەکان لە کەنداوی فارس رێکدەخا و بە فەرمی دەکا بۆ ئەوەی بەرەنگاری هاوکاری دارایی بۆ تیرۆریستان بێتەوە.
ئیستیۆن مونشن سەرۆکی خەزێنەداری ئەمریکا گوتی خەزێنەداری پێویستی حیرفەیی ئیدارەی تیرۆریزم و زانیاری دارایی پێشکەش بەو ناوەندە دەکا. ئەو ناوەندە بەرەورووی تۆرە تیرۆریستیەکانی وەک داعش، ئەلقاعیدە، حیزبوڵا، تالیبان و حەقانی دەبێتەوە.
ئەو هاوکاریە هەروەها دەپرژێتە سەر باقی هەرەشەکانی خۆهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت کە لە رژێمی ئێران، رژێمی ئەسەد و دۆخی یەمەن سەرچاوە دەگرن.
ئامانجەکانی (ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی دارایی تۆرە ترۆریستیەکان) بریتین لە:
ـ دۆزینەوە، شوێن پێ هەڵگرتنەوە و گەیاندنی زانیاری لەسەر سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان
ـ هەنگاوی هاوبەشی راگرتن و هەڵوەشاندنەوە
ـ هاوکاری وەلاتانی ناوچەکە کە پێویستیان بە یارمەتیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستیەکان.