ەید قاسم ئابستە زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، زیاتر لە چواردە ڕۆژی مانی لە خواردن گرتووە
بەپێی هەواڵ، سەید قاسم ئابستە زیندانیی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، زیاتر لە چواردە ڕۆژی مانی لە خواردن گرتووە و لەم ماوەیەدا ٧ کیلۆ کێشی کەم کردووە.
ناوبراو بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕەوە دەستی داوەتە مانگرتن.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە نووسی: ئەو زینداییە مەزهەبییە، لوویەک لە گەروویدا دروست بووە کە توانای هەناسەدانی دژوار کردووە و بەو حاڵەش سەرەڕای پێویستیی خێرای بە پزیشکی پسپۆر و نەشتەرگەری لە دەروەی گرتووخانە، بەڵام بەرپرسان رێگە بە ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوە نادەن.
سەید قاسم ئابستە خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کەلە بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاوی دەسبەسەر و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی ئورمیە کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی ”دژایەتیی خوا لە ڕێگەی لایەنگریی گرووپە توندڕەوەکان” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.