کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و راوێژکاری تایبەتی
پاش نیوەرۆی رۆژی یەکەشەممە 31ی بانەمەڕی 1396ی کۆچی خۆری، کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و راوێژکاری تایبەتی بەشداری کرد لە پرسەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە نزیکەوە هاوغەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی بە بەرپرسان و خانەوادەی کاک نەوشیروان راگەیاند.