رۆژی دووشەممە 1ی جۆزەردانی 1396، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم سەردانی بۆ ئیسراییل لە دوای دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئەو وەڵاتە دوپاتی کردەوە کە رژێمی ئێران تەواوی ناوچەی تووشی مەترسی کردوە.
ناوبراو لەگەڵ ئەوەی رژێمی ئێران و داعش بە هەرەشە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی خۆرهەڵاتی ناوەراست نادەبا، سەبارەت بە بەرجامیش دەڵێ کە بەرجام وەک تەنافێک بوو بۆ رزگاری رژێمی ئێران لە روخان و ئەمریکا نەدەبوو بچێتە ئەو رێکەوتنەوە.
ترامپ هەروەها دەڵێ: ئێران هیچ کات چەکی ناوکەیی هەبێ. بەوتەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەبوونی بەرجام، شوێن پێی رژێمی ئێران لە ناوچەکەدا دەبیندرێ، ئەو رژێمە چ ناردنی هێز و چ لە رێگەی پوڵ و چەک و چۆڵ لە ناوچەکەدا دەستێوەردان دەکا.