باوردۆخی سوریا رۆژ لە دوای رۆژ ئاڵوگۆری بەسەدا دێ و بە بەردەوامیش هاوکێشە سیاسیەکان لەو وەلاتە گۆرانکارییان بەسەر دا دێ و لە ئێستا بە بوونی زیاتر لە 200 هەزار قوربانی لەو وەلاتە بەڵام هێشتاش نیزامی بەشار ئەسەد لەسەر حوکمە نیوە ناچلەکەی ماوە و وەڵاتی روسیاش دواجار خۆی هاویشتە ناو هاوکێشەی سوریا و ئێستا لە ژێر ناوی داعش بە رەسمی لەو وەلاتە بوونی هەیە و زۆرێک لە چاودێران دەڵین بوونی روسیا زیاتر لەوەی کە بۆ دژایەتی داعش بێ، لە پێناو مانەوە و سەرپێ خستنەوەی بەشار ئەسەدە. پێویستە بۆ رووچنە ناو باسەکەمان و شیکردنەوەی زیاتر و زانینی هۆکارەکانی هاتنی رووسیا بۆ سوریا هێندێک لە رووداوەکانی مێژوو کە تێیدا روسیا هاوشێ,ەی ئێستا بەشداری لە شەرەکانی ناوچەکە کردووە بدەینەوە .
یەکەمین شەری رووسیە کە بە شیوەی ناڕاستەوخۆ بەشداری تێدا کرد، شەڕی کۆریای باکوور لە گەڵ کۆریای باشوور بوو کە هێشتا پاشماوەی ئەو شەڕە بە جێ ماوە و وڵاتی کۆریای باکوور یەکێک لە وڵاتە فەقیرە کانی جیهانە و هێشتاش لە ژێردەسەڵاتی رووسیە دایە. دووهەمین شەڕ کە ئەویش بەشێوەی ناڕستەوخۆ بوو،شەڕی ویێتنام بوو کە بوو بە هۆی کۆژرانی هەزاران کەسی مەدەنی. سێ هەمین شەڕ کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەشداری کرد و دوایین شەڕی لە کۆتایی دەورانی دەسەڵاتداریەتی شۆڕەوی پێشوو دا بوو شەڕی یەکجار خەرج هەڵگری ئەفغانستان بوو. تەنیا ئامانجی ئەم شەڕانە، پەرەپێدان و بڵاوکردنی ئەفکاری کۆمۆنیستی و دژایەتی بلۆکی رۆژئاوا و بەربەرەکانیەکانی لە گەڵ ئەمریکا بوو. دوای شەڕی ئەفغانستان، شۆرەوی لە ساڵی ١٩٩١ تووشی رووخان لە ناوخۆ دابوو و دێوی کۆمۆنیستی جیهان تێک شێکێندرا. دوای ئەم رووخانە، رووسیە لە ناو وڵاتانی فدراسیۆنی رووسیە ڕۆڵێکی زۆر خراپی گیرا، بە شێوەیک کە بە بەردەوامی بە دوای تۆڵە سەندن لەو وڵاتانە بوو کە پێشووتر لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بوون و ئێستا وەڵامی نادەنەوە. یەکەمین شەڕ دوای ئەم ڕووخانە، شەڕ فرۆشتنی سربستان بە موسڵمانەکانی بۆسنی وئاڵبانی بوو، بە پشتگیری کردنی رووسیە لە مەسیحیەکانی سربستان کە کۆمەڵکۆژیێکی زۆریان بە بەرامبەر موسلمانەکان کرد و جیهان بە جینوساید ناسی.
دووهەمین شەڕ، شەڕی گۆرجێستان بوو، تاوانی گۆرجێستان ئەوەبووکە بوو بە یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ. رووسیەیش ئەم کارەی بێ وڵام نەهێشتەوە ولە دوو حەوتووی سەرەتای شەڕەکەدا نزیک بە ٣ هەزارکەسی مەدەنی گیانیان دا.
سێ هەمین شەڕ، شەڕ لەگەڵ ئۆکراین بوو کە تا ئێستاش درێژەی هەیە و تاوانی ئۆکراینیش نزیک بوونەوە لە وڵاتە رۆژئاواییەکان بوو. ئامانجی ئەم سێ شەڕەی کۆتایی نیشاندانی هێزی خۆی وەکوو تاکە هێزی ڕۆژهەڵات لەبەرانبەر رۆژئاوا بوو. هەموو ئەو نمونە مێژووییانە بەو راستیەمان دەگەێنێ کە رووسیە ئەو وڵاتە نییە کە ئیدعای پاراستنی خەڵکی هەژار بکات. مێژووی رووسیە،مێژوویێکی زۆر ڕەشە و تائێستایش لەشەڕی سووریە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەستی هەبووە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە وێرای رژیمی ئاخوندی بەرپرسیارە لە کووژران وئاوارە بوونی خەڵکی سووریە. هەر بۆیە ئیدعای شەری داعش و پاراستنی خەڵکی سووریا لە مەترسیەکانی ئیدعاێکی گاڵتەجارانەیە.
شەڕی سووریە لەماوەی٤ساڵی ڕابردوودا قوربانیەکی زۆری ستاندووە و هەر چەند نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا وهاوپەیمانانی، هەوڵێکی زۆریان دا، بۆ جۆرێک پێش بە سەرەرۆییەکانی بەشار ئەسەد بگرن بەلام هەموو جارێ لەگەڵ هەرەشە و بە کارهێنانی مافی وێتۆی رووسیا و چین رووبەرروو دەبوون و بە سەرهەڵدانی گرووپی ترۆریستی داعش ئەوەندەی تر کێشەکان ئاڵۆزتر بوونە و فشارەکانیش بە بیانووی داعش و بژاردە مەترسیدارەکانی تر لە چاو رابردوو کەمتر بۆتەوە.
ئەمریکا لە کاتێکدا دەیهەویست هێز بنێرێ بۆ سووریە دژ بە بشار ئەسد، کەوتە بەر هەڕشەی ڕووسیە. دوای ئەم هەڕەشە ئاڵۆزی لە ئۆکراین روی دا ، یانی بە جۆرێک ئەمریکا تۆڵەی لە رووسیە سەندەوە. بەڵام رووسیەش بێ دەنگ نەبوو. شەڕی دژ بە ئۆکراین ڕاگەیاند و (کریمە) بەشێک لە خاکی ئۆکراینی داگیر کرد و تا ئێستاش ئەو شەڕە کۆتایی پێنەهاتووە و بەردەوامە. بێ گوومان رووسیە وئەمریکا لە سەر ئۆکراین رێک کەوتوون، بە شێوەیێک کە ئیتر رووسیە بە تەمای ئۆکراین نەماوە و دایە دەست ئەمریکا، بەڵام لە بری دا سووریەش درا بە رووسیە ، هەر چەند لە ڕاستیدا ئەمریکا لە شەڕی سووریە شکستی هێنا و لە لایێکی تریشەوە پشکداربوون لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوات وخولیای دێرینەی رووسیە بوو. لەوانەیە پێشڕەوی رووسیە تەنیا بە سوریە تەواو نەبێ، بەڵکوو دوایین وڵات، وڵاتی عراق بێت، کە پارووێکی زۆر چەورترە. بە حاکم بوونی لە ناوعێراقدا ئامانجەکانی رووسیە بە تەواوی بە دیدێت، چونکە ئێران لەژێردەستیدایە، سووریەیشی پێ زیاد دەبێ و دەمێنێتەوە عێراق و بە تەواوی دەست بە سەر ٣ وڵاتی گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت. بەڵام مەسئلەی عێراق تۆزێک جیاوازترە، چوونکە عێراق هێڵی سووری ئەمریکایە. ناردنی هێز بۆ سووریە، ئەویش لەگەڵ ئەو هەموو چەک وتەقەمەنی قورسە،جێگای سەرسووڕمان بوو، بۆدووژمنانی بەشار ئەسەد و دەردەکەوێ کە وڵاتانی خۆرئاوا لەگەڵ رووسیە دا رێکەوتن ولە هەمان کاتدا زۆرینەی دەنگی هێنا لە ناوکۆشکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەویش بە١٦٠ دەنگی رەزامەندی. شتێکی روونە کە لە داهاتوودا سووریە دەبێتە پایگا٠Žک بۆ رووسیە و ئەمەش بۆ دەسەڵاتی ئەمریکا لە مەنتیقەکەدا کێشەیێکی زۆر گەورەیە.
بەڵام لوتکەی کێشەکە کە زۆریش گرینگە، وڵاتی ئێرانە کە بە تەواوی شەڕی سووریە ومانەوەی بەشار ئەسەد لە سەر شانی ئێراندایە. ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە سەر کێشەی ئەتۆمی ڕێککەوتن و وەرزێکی نوێیان بە رۆاڵەت لە پەیوەندییەکانیان لە پاش 36 ساڵ دژایەتی دەست پێکردوە. جێگای سەر سووڕمانە دوای ئەم رێکەوتنە ڕووسیە هێزی هەناردە کرد بۆ سووریە. ئەم ڕووداوانە چ پەیوەندیێکیان پێکەوە هەیە؟
لەسەرەتای قسەکاندا ئاماژەمان بە مێژووی شەڕەکانی ڕووسیە لە دەرەوەی وڵاتی خۆی کرد و ئەگەر سەرنجی پێ بدەین دوای شەری ئەفغانستان، رووسیە هێزی ئابووری ئەوەندە بە توانا نیە کە لە دەرەوەی سنوورەکانی شەڕ بکات و لە لاێکی تریشەوە دوای رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەشێکی بەرچاو لە پووڵە دەستبەسەر داگیراوەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە درایەوە بەئێران. ئێرانیش ئەم پارەیە دەدا بە ڕووسیە تاکوو رووسیە بتوانێ لەم شەڕە دا بەشداری بکات. واتە تەواوی خەرجی شەڕی سووریە لە سەر شانی ئێراندایە. بەر لە ئازادکردنی ئەو بڕە پارەیە، سەنای ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئازادبوونی و وەدەست کەوتنی پارەکە لەلایەن ئێرانەوە، دەڕبڕی. یەکێکیتر لە قازانجە گەورەکانی ئەم شەڕە بۆ رووسیە، تاقیکردنەوەی چەکەکانی خۆی لەم شەڕە دایە. وەکوو ئەمریکا کە لەساڵی ١٩٩٦چەکەکانی خۆی بە سەر سربستاندا تاقی کردەوە.
سووریە لە داهاتوودا چی بەسەر دێت؟
لە ناو سووریەدا، سووپای ئازاد لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانان پشتیوانی لێ دەکرێت و رژیمی ئەسەدیش لە لایەن ئێران و رووسیە و چین، لەسووریەدا چەندین لایەن هەن کە دژ بە ئەسد شەڕدەکەن:
١)سووپای ئازاد
٢)کوردەکان
٣)بەرەی النصرە
٤)داعش
لەم ناوەدا دژمنی هاوبەشی کوردەکان، بەرەی النصرە، بەشارئەسەد، گرووپی ترۆریستی داعشە. وادیارە دوای لەناوچوونی داعش وەزعەکە ٢ حاڵەتی بەسەردا بێت:
١)سووپای ئازاد وبەشار ئەسەد لەگەڵ یەکتر رێک بکەون ودەوڵەتێکی هاوبەش پێک بێنێن،کە ئەمە بە زەرەری کورد تەواو دەبێت.
٢) سووریە بە سێ بەش ،دابەش بێت:١ )بەشێک کوردەکان٢)بەشێک سووپای ئازاد٣)بەشیک بەشارئەسەد
بەڵام لەم نێوە چی بەسەر کوردەکان دێت؟
وادیارە کوردەکان شوێنەکانی خویان وەدەست هێناوە و رەنگە هاتنی رووسیە بە قازانجی ئەوان بێت. چوونکە شوێنی کوردەکان لە لایەن pyd کۆنترۆڵ دەبێت و pyd لە بواری فکریدا لە رووسیە نزیکە وpkk ش ساڵانێکە کە لە لایەن رووسیە سیلاح وەر دەگرێت. بەڵام پێشتگیری کردنی رووسیە کاتیە بۆ هەمیشە نییە چوونکە مێژووی رووسیە نیشان دەدات کە ئەم وڵاتە، ولاتێکی پڕ متمانە نیە. سەبارەت بە وەڵاتانی دەورگیری تری ناوچەکەش لەسەر وڵاتی تورکیە، دەبێ بوترێ بە هیچ شێوەیک تەحەمولی دەسەڵاتێکی کوردی دیکە لە دراوسێتی خۆی ناکات. ئیران لەگەڵ pkk دا پەیوندی هەیە، ئیران و تورکیە پەیوندێکی باشیان لەگەڵ یەکتردا نییە و هەر کام لەو وەڵاتانەش بەسەر هەردوو بلۆکی روسیا و ئەمریکا دابەش دەبن و بەرژوەندییەکانیان بەرەو پێشەوە دەبەن. لێرەدا زۆر پێویستە کوردەکان هاوسەنگی سیاسی خویان بپارێزن، واتە پەیوندی خۆیان لە گەڵ وڵاتانی خۆرئاوا و وڵاتانی ڕۆژهەڵات بە باشی ببنە پێشەوە.