خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە 2ی جۆزەردان دۆناڵد ترامپ گەیشتە فەلستین و لەلایەن مەحمود عەبباسەوە پێشوازی لێ کراو پێکەوە وتووێژیان کرد. مەحمود عەبباس لە کونفراسی چاپەمەنی هاوبەش لەگەڵ دوناڵد ترامپ گوتی: ئێمە لەسەر رێگەی چارەی دوو وەڵات لەسەر سنوورەکانی ساڵی 1967 پێداگری دەکەین. گەیشتنی خەڵکی فەلستین بە ئازادی و سەربەخۆیی کلیلی ئاشتی و هێمی جیهانە. ئێمە دەمانەوێ ویستی خۆمان بۆ بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ ئێوە سەبارەت بە بەرەنگاری بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەی خۆمان و جیهان دووبارە رابگەیەنین.
من دەمەوێ رێز و پێزانینی خۆمان لە پێوەند بە گرینگی بەرێوەبردنی گونفرانسی عەرەبی ئیسلامی و ئەمریکایی و ئاکام و نەتیجەکەی بە ئێوە بڵێم.
لە درێژدە مەحمود عەباس وتی: هێرشی تیرۆریستی مەنچستێر مەحکوم دەکەم و سەرەخۆشی بە خەڵکی ئینگلیس دەڵێم.
هەروەها دۆناڵد ترامپ لەو کونفرانسە هاوبەشەدا روو لە مەحمود عەباس وتی: ئەوە مایەی شانازیە کە لە بەیت لەحم شارێک کە بۆ هەموو خەڵکی جیهان نرخی هەیە لەگەڵ ئێوە بم. هەروەک سەرەتای مانگی مەی لەگەڵ سەرۆک عەباس لە واشینگتۆن قسەم کرد، من لەسەر بەڵێنەکەمم کە بە رێکەوتنێکی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلستین بگەم. من دەمەوێ ئەوندەی لە توانامدایە بۆ هاوکاری کردنیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە هەوڵ بدەم. سەرۆک عەباس دڵنیای کردم کە ئامادەیە بۆ ئەو ئامانجە بە ئیمانی تەواو کار بکات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشی جینایەتکارانەی شاری مەنچستێری بریتانیای مەحکوم کرد وتی: ئێمە لەگەڵ خەڵکی ئینگلیس بە یەکگرتوویی تەواو وێستاوین. کۆمەڵگەی ئێمە ناتوانێ بەردەوامی ئەو خوێنرێژە قەبوڵ بکات، ئێمە بۆ ساتێکیش ناتوانین کوشتنی خەڵکی بێ تاوان قەبوڵ بکەین. ئەو بیرە شەیتانیە دەبێ بە تەواوی لە ناوبچێ و گیانە بێ تاوانەکان بپارێزرێن.