سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران خۆی بە هاوبەشی ئازارو غەمی کەس و کاری کوژراوانی کردەوەی ترۆریستی منچێستەر و خەڵک و حکومەتی ئینگلستان دەزانی.
بە هۆی کردەوەیەکی ترۆریستی لە شاری مەنچێستەر لە بریتانیا 22 کەس کوژران و 59 کەسیش بریندار بوون.
ئەو کردەوە ترۆریستیە بە مەبەستی تێکدانی هێمنایەتی و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و هەوڵ بۆ تێکدانی پێکەوە ژیانی باوەرو بۆچوونە جیاجیاکانەو کردەوەیەکی قێزەونەو ئێمە بە توندی مەحکومی دەکەین.
گومان نیە ترۆریستان بەو کردەوانەیان ناگەنە ئامانجە چەپەڵەکانیان کە تێکدانی پێکەوە ژیانی رەگەزو نەتەوەو رەنگ و ئایین و بیروباوەرەکانە و لە ئاکامدا روو رەشی زیاترو شکستیان بە نسیب دەبێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران خۆی بە هاوبەشی ئازارو غەمی کەس و کاری کوژراوانی کردەوەی ترۆریستی منچێستەر و خەڵک و حکومەتی ئینگلستان دەزانی.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی