سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین سپاس و قەدردانی بەرین پێشکەش بە خەڵکی شۆرشگێری کوردستان دەکا بە بۆنەی بایکوتی دوانزەهەمین شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
خەباتکارانی رێگەی ئازادی!
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران گەرمترین سپاس و قەدردانی بەرین پێشکەش بە خەڵکی شۆرشگێری کوردستان دەکا بە بۆنەی بایکوتی دوانزەهەمین شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری رژیم و شۆرای شارو دێ لە ئێران.
دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی هەوڵی زۆریاندا بتوانن تێکرای خەڵک بەرنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەڵام بە خۆشیەوە خەڵکی خاوەن هەڵوێستی کوردستان بە کەمترین رێژە بەشداری ئەو شانۆگەریەیان کردو جارێکی دیکە بە حاکمیەتی ئاخوندی و بەتێکرای تاقم و باڵەکانی راگەیاند کە کوردستان ئەو سیستمەی قەبووڵ نیە و جێگەیان لە ئێران و کوردستاندا نابێتەوە.
ئاشکرایە بریاری شەش هێزی سیاسی کوردستان و بریاری جەماوەر بۆ بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن و پێداگری سازمانی خەبات لە سەر بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن لە ژێر سایەی دەسەڵاتی وەلی فەقیە بریارێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرپرسانەیەو هۆیەکی گرینگە بۆ گەرم داهێنانی شۆرشی مافخوازانەو هەروەها بەرپەرچدانەوەی کاریگەرانەی دەسەڵات و لە ئاکامدا روخانی رژیمی ئاخوندی و گەیشتنی گەلی کورد بە مافەکانی لە سیستمێکی دیموکراتیک لە ئێراندا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی