هاونیشتمانیانی موسلمانی کوردستان!
بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان مانگی عیبادەت و خواپەرەستی، پیرۆزبایی بەخوشک و برایانی موسڵمان لەکوردستان و ئێران پێشکەش دەکەم.
بەو هومێدەی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێرو ئاشتی و لە ناوچوونی ستەم و بێدای لە ئێرانداو هەروەها ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی تاقم و دەستەو حکومەتە ترۆریستیەکان کە بە ناوی ئیسلام کردەوەی نامرۆفانەو جینایەت دژی مرۆفایەتی پەیرەو دەکەن.
لە گەڵ هومێد بە ئاشتی و سەقامگیری و سەرکەوتنی دادگەری بە سەر دەسەڵاتی جینایەتکاری ئاخوندی لە ئێران و هەڵاتنی خۆری ئازادی لە نیشتمانماندا و لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
شەممە 27 ی مای 2017