بەپێی هەواڵدەریە حکومەتییەکان ٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ دژبەرانی رژیم†دەستبەسەر کراون.
 بەپێی هەواڵدەریە حکومەتییەکان  ٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ دژبەرانی رژیم” دەستبەسەر کراون.
هەواڵدەری حکومەتی مێهر بڵاوی کردەوە: تیمەکانی سایبری ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری گیلانی غەرب سەر بە پارێزگای کرماشان ٧ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.
 
ئەو کەسانە بە تۆمەتی چالاکی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی بابەت بە نێوەڕۆکی دژە دینی و دژی ویلایەتی فەقیه لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.



