لاوێکی کوردی خەڵکی ڕوانسەر لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە کەرەج گیانی دا.
هلاوێکی کوردی خەڵکی ڕوانسەر لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژێم لە کەرەج گیانی دا.
بەپێی هەواڵەکان لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر بەناوی دیاکۆ هاشمی کوڕی ئەمیر، دوای گەرانەوە لە ئەورووپا و دەستبەسەر کران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەج، لەژێر ئەشکەنجەی ئەو ناوەندە تاوانکارەدا گیانی لە دەست داوە.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە رایگەیاند: دیاکۆ هاشمی ٢٤ ساڵی بووە و ساڵی ٢٠ ١١ چووەتە فینلاند و ئیقامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی دیاکۆ، ناوبراو دوو مانگ بەرلە ئێستا لەبەر نەخۆشی باوکی ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ ئێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەجەوە دەستبەسەر کراوە.
لە دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەج باوکی دیاکۆیان بانگ کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەت مردووە و دەبێ هەر ئەمڕۆ بینێژیت.
ئەمیر هاشمی خەڵکی گوندی پشت تەنگی ڕوانسەرە و ماوەی ١٥ ساڵە کە لەگەڵ خێزانەکەی لە کەرەج نیشتەجێ بوون.
هەروەها، هێزەکانی ئیداەی ئیتلاعات ئیزنیان نەداوە کە تەرمی دیاکۆ بگەرێندێتەوە بۆ کرماشان و خێزانەکەشی ناچار بوون هەر ئەو ڕۆژە لە نێو بێ دەنگیدا لە شاری کەرەج بینێژن.