یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاخوند لاریجانی، هەڕەشەی لە روحانی کرد

ئاخوند لاریجانی، هەڕەشەی لە روحانی کرد

خەباتمێدیا: ئاخوند لاریجانی سەرکردەی دەزگای تاوانکاری قەزایی رژێم لە رووبەرووبوونەوەیەکی ئاشکرا، هێرشی کردە سەر ئاخوند روحانی و هەڕەشەی لێ کرد

 

خەباتمێدیا: ئاخوند لاریجانی سەرکردەی دەزگای تاوانکاری قەزایی رژێم لە رووبەرووبوونەوەیەکی ئاشکرا، هێرشی کردە سەر ئاخوند روحانی و هەڕەشەی لێ کرد.

رۆژی دووشەممە ئاخوند لاریجانی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی قەزایی رژێم سەرەتا ئاخوند روحانی بە پێشێل کردنی هەندێ رێ و شوێنی ئەخلاقی و هەروەها بە دەرچوون لە هێڵی سووری نیزام و بۆچوونی پێچەوانەی ئاسایشی نەتەوەیی تاوانبار کرد و وتی: لە هەلومەرجێکداین کە هەندێ بەدوای سازکردنی هێزی پوپولیستی بۆ راوەستان لە بەرامبەر بریاری قانوونی ناوەندە یاساییەکانی وەڵاتەوەن. لە ژوورەکانی بیری ئەوانەوە هەواڵی ئەوە دەگات کە دەڵین هەتا کێشەکانی هەڵبژاردن ماوەو دۆخ لەبارە، دوای ویستەکانی دیکەی خۆمان بکەوین و قسەکانی خۆمان سەرخەین. من لەو دۆخە بۆنی فیتنە دەکەم.

سەرکردەی دەزگای قەزایی رژیم لە درێژەدا دەستی بە هەڕەشەکردن کرد و قسەی وەلی فەقیهەکەی دوبارە کردەوە و وتی: لە ساڵی 88یش هەندێ هەوڵیان دەدا بە فشاری پوپولیستی لە بەرامبەر ناوەندە قانوونیەکاندا بوەستنەوە بەڵام زللەیەکی بەهێزیان بە دەستی خەڵکەوە خوارد.

ئامولی لاریجانی هەروەها بابەتی حەسری هێنایە پێش و گوتی: هەمووان بینیان کە هەندێ سەبارەت بەو بابەتە پێش و کاتی هەڵبژاردن چیان کرد و دەورووبەرەکانیان چیان گوت. ئێمە ئەو بابەتە هەم لە دوور دەبینین و هەم لە نزیک ئاگامان لە رووداوەکانی پشتی پەردە هەیە. ناوەرۆکی ئەم کارە هاوشێوەی ئەو کارەیە کە لە فیتنەی 88 دا رووی دا.

سەرۆکی دەزگای قەزایی رژێم هەر لەو بارەوە درێژەی دا: بەرزترین ناوەندی ئاسایشی وەڵات لەو بارەوە بریاری داوە. هەروەک باقی بریارەکانی ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ جێبەجێ کردن رێ و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە و ئەوەی کە بمانەوێ سۆزی خەڵک بۆ راوەستان لە بەرامبەر ئەو جۆرە بریارە قانوونیانە هانبدەین هەر رۆح و ناوەرۆکی فیتنەی 88ە.

ناوبراو وریایی بە رۆحانی تاقمەکەی دا و وتی: واز لەم شتانە بێنن دەنا دەزگای قەزایی کۆتاییان پێ دێنێ. رێنوێنی بەو کەسانەدا کە هەوڵدەدەن رێگەی لار بۆ راوەستان لە بەرامبەر ناوەندە قانوونیەکان بکەنەوە، کە واز لەو کارانە بێنن چوونکە زللەیەکی بەهێز بە دەستی خەڵک دەخۆن.

و لە کۆتاییدا هەڕەشەی قەزایی لە ئاخوند روحانی هێنایە سەر مێز و گوتی: بێگومان لاواز کردنی ناوەندەکانی دەسەلات، پێچەوانەی رێ و شوێنی ئەقڵانی و ئاسایشی نەتەوەییە. هەر بەم پێیە دادستانی تاران و باقی دادستانەکانی وەڵات لەسەریانە بەدواداچوون بۆ شکاندنی دەزگای قەزایی بدەن ئەگەر بەو ئەنجامە گەیشتن کە هەندێ قسە دەبێ زەربەدان لە ئاسایشی وەڵات بەرەورووی بنەوە.

 

 


7 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاخوند لاریجانی، هەڕەشەی لە روحانی کرد

ئاخوند لاریجانی، هەڕەشەی لە روحانی کرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران