رەکانی رژێمی ئاخوندی لە شاری ورمێ هاووڵاتیەکی کوردیان دەست بە سەر کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئاخوندی لە شاری ورمێ هاووڵاتیەکی کوردیان دەست بە سەر کرد. بەپێی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بەناوی ئەمیر پەیغامی 28 ساڵ دەستبەسەر کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەمیر پەیغامی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گیران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.