رژێمی ئێران بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێک ئاژاوە دەنێـتەوە
ژنراڵ جیمز مەتیس لە یەکەم دیمانەی تەلەفزیۆنی خۆی دا وەک وەزیری دیفاعی ئەمریکا گوتی: رژێمی "ئێران" بۆ مانەوەی لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێک ئاژاوە دەنێت
ژنراڵ جیمز مەتیس لە یەکەم دیمانەی تەلەفزیۆنی خۆی دا وەک وەزیری دیفاعی ئەمریکا گوتی: رژێمی "ئێران" بۆ مانەوەی لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێک ئاژاوە دەنێتەوە. رۆژی یەکشەممە 7ی جۆزەردان، جیمز مەتیس وەزیری بەریگری ئەمریکا لە وتووێژی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کاناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەو وەلاتە سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندەکان گوتی: ئەو رژێمە لە هەموو قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست لەوانە لوبنان، سوریە، عێراق و یەمەن دەوری هەیە و لە پشت هەموو کردەوەیەکی جینایەتکارانە لەو وەلاتانەیە. بەرێوبەری تەلەفزیۆنی سی بی ئێس پرسیاری لە جیمز کرد: لە دەوڵەتی ئوبامادا وتان سێ بابەت نیگەرانتان دەکات، رژێمی ئێران، رژێمی ئێران، رژێمی ئێران ئایا ئێستاش هەر ئەو هەستەتان هەیە؟ وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی: من ئەو کات فەرماندەی سنتکام بووم و لە ناوچەی ناوەندیی... ئێمە پەیمان بەوە برد کە لە هەر کوێ کۆسپ، ئاژاوە و توندوتیژی هەبێ لە لوبنان، سوریە، عێراق، یەمەن و... بەحرەین، بەردەوام لەگەڵ رژێمی ئێران و سپای پاسداراندا بەرەوروو دەبووین. باس لەسەر خەڵکی ئێران نیە، ئێمە لەو بروایەداین کە ئەو رژێمە حکومەتێکی شیاوی کە هەوڵی قازانجەکانی خەڵکی ئێران بدا نیە، بەڵکوو بۆ مانەوە لە دەسەڵات لە هەموو شوێنێک ئاژاوە دروست دەکات. وەزیری دیفاعی ئەمریکا بە ئیشارە بە بەرنامەی تیرۆریستی رژێمی ئێران بۆ تیرۆری عادل ئەلجوبێر سەفیری ئەوکاتی عەرەبستان لە ئەمریکا، گوتی: نمونەیەکی ئەوە هەر لەم چەند ساڵەی دوایی دا بوو، "کاتێک کە ئەوان" هەوڵیان دا سەفیری "وەڵاتێکی" عەرەبی لە ماوەی کەمتر لە 2 مایلی کۆشکی سپی تیرۆر بکەن. من زانیاریەکانیم دیوە، ئەوە کاری مەئمورێکی یاخی نەبوو، بەڵکوو راسپاردەیەک بوو کە لە بەرزترین ئاستدا تەئید کرابوو.