تورکیە و ئیمارات و عەمان حیسابی ئێرانیەکانیان بلوک کردوە!
رۆژنامەی حکومەتی وەتەنی ئێمروز لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردان ئاشکرای کرد کە تورکیە، ئیمارات و عەمان حیسابی بانکی ئێرانیەکانیان بلوک کردوە.
رۆژنامەی حکومەتی وەتەنی ئێمروز لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردان ئاشکرای کرد کە تورکیە، ئیمارات و عەمان حیسابی بانکی ئێرانیەکانیان بلوک کردوە.
ئەو رۆژنامە حکومەتیە لە درێژەدا زیادی کرد: دەوری تازەی بلوک کردنی حیسابی بانکی ئێرانیەکان دەستی پێ کردوە و عەرەبەکان وەک پێشقەدەمی جێبەجێ کردنی سیاسەتی ئابڵوقەی ئەمریکایان دەست پێ کردوە.
حیسابی بانکی ئێرانیەکان لە وەڵاتانی تورکیە، عەمان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەتایبەت لە دوبەی و ئەبووزەبی یەک لە دوای یەک بلوک دەکرێن و ئەوە رووداوی نوێن کە لاپەرەیەکی نوێی دیکە لە ئابڵوقەی بانکی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە. بەتایبەت ئێستا لە دوبەی و ئەبووزەبی پێوەندی بانکی لاوازتر بووە.
لە دوای تێکچوونی پێوەندی عەرەبستان و ئێران کاری بانکی زۆر سەختر لە کاتی ئابڵوقەکانە و حیسابی بانکی ئێرانیەکان یان دەپشنرێن یان دادەخرێن، هەندێ جاریش حیسابی بانکی بە پێناسی ئێرانی ناکەنەوە.
لە ئێستادا لە دوبەی و ئەبوزەبی لە هەنگاوێکی چاوەروان نەکراودا حەتا حەواڵەی بچوکی هەزار تا دوو هەزار یۆرۆ بۆ وەلاتانی دەرەوە کە ئەو رێژەیە لە ئاستی خەرجی خانەوادەیەکدایە نانێرن. سەیر ئەوەیە کە کەسانێکیش خاوەنی ئای دی (پێناس)ی وەڵاتی وەک ئیماراتن بەڵام هەر ئەوەی ئێرانیە، بانکەکان ئامادە نین پووڵی کەمی بۆ حەواڵە بکەن.
یەکێکی دیکە لە چالاکانی ئابووری دەڵێ: لە ئێستادا حیسابی ئێرانیەکان لە تورکیە و عەمان دادەخرێن و هیچ رێگەیەکی دەربازبوونیش نیە. ئەو رووداوە دوو سێ حەوتوویەک دەبێ دەستی پێ کردوە و بۆ باقی وەڵاتانی عەرەبی لە پەرەسەندندایە.