دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، بەرامبەر بە 31مەی 2017، عەزیز محەممەد سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی و کەسایەتی دیاری کوردستانی عێراق لە شاری
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، بەرامبەر بە 31مەی 2017، عەزیز محەممەد سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی و کەسایەتی دیاری کوردستانی عێراق لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئەبوو تارا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی شیوعی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو سیاسەتمەدارە کوردەی راگەیاند. مامۆستا عەزیز محەممەد، لە ١ی تەمووزی ساڵی ١٩٢٤ی زایینی لە "بێرکۆت" لە دایکبووە و لە دەیەی ٤٠ ی زایینی سەدەی ڕابردوو، ڕووی لە کاری سیاسی کردووە. ئەبوو تارا ڕایگەیاند: عەزیز محەمەد ماوەی چەند مانگێک نەخۆش بووە و باری تەندروستی جێگیر نەبووە. عەزیز محەممەد پاش ئازاد بوونی لە زیندان، لە ساڵی ١٩٦٤ی زایینی دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعی و بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ سکرتێری ئەو حیزبە دەبێت. ناوبراو لەو ساڵانەدا دەبێتە ئەندامی حیزبی هیوا کە لە ساڵی ١٩٣٩ی زایینی دامەزرابوو و دواتر لە ساڵی ١٩٤٨ی زایینی دەستبەسەر دەکرێت و هەتا شۆڕشی ١٤ی گەڵاوێژی ساڵی ١٩٥٨ی زایینی لە زیندان دەبێت. ئەو کەسایەتیە کوردە چەندین خەڵاتی رێز لێنانی جیهانی و کوردستانی پێ بەخشراوە.