کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی شاری پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسی
کچێکی لاوی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی شاری پیرانشار بە هۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسی.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی دووشەممە 8ى جۆزەردانی 1396، کچێکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی پیرانشار بەناوی "کانی ئاکفودە" کچی سەید ئیبراهیم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کانی کە تەنیا 17 ساڵی تەمەن بووە، خۆی هەڵواسینەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵدەری هەنگاو لەو بارەوە بڵاوی کردەوە کە، کانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە و شەوی پێش خۆکوشتنی لەڕێگەی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوڕێکانی ئاگادار کردووەتەوە و ماڵ ئاوایی لێیان کردووە