لە دوای دوو حەوتوو لە دەست بەسەر کران هێشتا چارەنووسی رەفیق پزیشکی خەڵکی بانە ناروونە.
لە دوای دوو حەوتوو لە دەست بەسەر کران هێشتا چارەنووسی رەفیق پزیشکی خەڵکی بانە ناروونە.
بەپێی هەواڵەکان، رەفیق پزیشکی خەڵکی بانە ماوەیەک لەوە پێش لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری بانە دەست بە سەرکراوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نیە.
هەواڵدەری هەنگاو لە زمان یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتیە کوردەوە نووسی: هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەی ئەو زیندانیە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و شوێنی راگرتنی بێ ئاکام بووە.
رەفیق پزیشکی رۆژی چوارشەممە 27ی بانەمەر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی رژێم لە بانە دەست بە سەر و لەو کاتەوە لە شوێن و هۆی گرتنی هیچ زانیاریەک نیە.